پۆستی بەڕێوەبەری راگەیاندن
کاتی پێشکهش کردنی داواکاری بۆ ئهم کاره بڵاوكراوهیه تێپهڕ بوووه. ئهگهرچی هێشتا زانیاریهكانی دهتوانن بیخوێنین، بهڵام هێچ پێشكهشكردنی نوێ بۆ ئهم کاره وهرناگیرێن.
17 Feb 2010
Reference:
MHEJOB237
Location:
Erbil, Saladin, Iraq
Employer:
MHE
Application deadline:
CLOSED
Contact:
N/A
Url:
http://www.mhe-krg.org
حكومەتی هەرێمی كوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
راگەیاندن
بۆ پۆستی: بەڕێوەبەری راگەیاندن
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت كە پێویستی بەكەسێكە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری راگەیاندن لە دیوانی وەزارەت بەم ئەرك و مەرجانەی خوارەوە:
مەرجەكان:
- بەلای كەمەوە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت.
- پێویستە لە یەكێ لە دام و دەزگاكانی حكومەتدا دامەزرابێت.
- رۆژنامەنووس و راگەیاندنكارێكی پرۆفیشناڵ بێت و ئەزموونی باشی لەبواری راگەیاندن دا هەبێت.
- توانای سەرپەرشتیكردنی گرووپی كاری هەبێت.
- كوردی و عەرەبی بە قسەكردن و نووسین بەباشی بزانێت.
- زانینی ئینگلیزی دەرفەتی وەرگرتنی پۆستەكە زیاتر دەكات.
ئەركەكانی:
- بەڕێوەبردنی كاروباری راگەیاندنی وەزارەت.
- لێدوان لەبارەی كاروبارو بوارەکانی وەزارەتەوە بۆ میدیاكان.
داخوازییەكان تا 28 / 2 وەردەگیرێن.
تكایە (CV) و داواكارییەكان بۆ ئەم ئیمەیڵە ڕەوانە بكەن: office@mhe-krg.org
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
- سهرهنجێكی نوێ بنوسه
- 1235 خوێنداوهتهوه
-
