خوێندنی ماسته‌ر له هه‌رێمی كوردستان
ڕێنمایی خوێندنی ماسته‌ر:
یه‌كه‌م/ ئامانجه‌كان
مادده (1)
1. بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی (كوالێتی) فێركردن و ڕاهێنانه له خوێندنی ماسته‌ر.
2. بۆ خێرا پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی زانكۆكان و په‌یمانگای خوێندنی ته‌كنیكیه‌كان و باقی كه‌رته گشتی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمه، بۆ ئه‌م بروانامه و پسپۆرایه‌تیانه.
3. هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك یه‌كه‌ی زانستی داده‌نرێت و هه‌ركورسییه‌كی خوێندنی ماسته‌ر موڵكی سه‌رجه‌م زانكۆكان و په‌یمانگاكانه و به هاوكاری به‌شه زانستیه هاوتاكان و كۆمه‌ڵی مامۆستایانیان ئه‌نجام ده‌درێ .
4. به‌پێی توانستی زانكۆكان و پێویستی هه‌رێم به ده‌رچووان، خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆیه‌ك یان زیاتر ده‌كرێته‌وه، و له هه‌موو حاله‌تێكدا خوێندن له هه‌موویاندا به هاوكاری یه‌كتر و له ئاستی وه‌زاره‌ته‌وه ته‌نسیقی بۆ ده‌كرێ.
5. له هه‌ر سه‌نته‌رێكی خوێندنی ماسته‌ر، ژماره‌ی كورسییه‌كان به پێی توانستی زانكۆی خانه‌خوێ و به‌گوێره‌ی پێویستی هه‌رێم دیاری ده‌كرێت و له وه‌زاره‌ته‌وه بریار له‌سه‌ر دابه‌شكردنیان ده‌درێ.
دووه‌م/ وه‌رگرتن
- مادده (2)
پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر به‌م مه‌رجانه ده‌بێ:
1. ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمان و كۆمپیوته‌ر به پێی رێنمایی تایبه‌ت، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت.
2. ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كه‌ی له كاتێكدا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بوو.
3. پێشكه‌شكار بۆ خوێندنی ماسته‌ر تێكرای نمره‌ی له (65%) كه‌مترنه‌بێت یاخود له چاره‌كی یه‌كه‌م بێت، جگه له پسپۆرییه پزیشكییه‌كان.
4. كۆنمره هه‌ژمار ده‌كرێت رێژه‌ی (60%) له‌سه‌ر بنه‌مای تێكرای نمره‌ی گشتی، و رێژه‌ی (40%) هه‌ژمارده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی.
5. ته‌مه‌نی پێشكه‌شكار بۆ خوێندنی ماسته‌ر نابێ له (45) ساڵ زیاتر بێت.
6. مه‌رجه (2) ساڵ تێپه‌ربێت به‌سه‌رده‌رچوونی پێشكه‌شكار، جگه له ده‌رچووی یه‌كه‌م كه مه‌رجه یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونیان تێپه‌ربێت.
سێیه‌م / خوێندن
- مادده (3)
خوێندنی ماسته‌ر دوو (2) ساڵه، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بێت:
1. ساڵی یه‌كه‌م : دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو كۆرسی خوێندن .
أ- كۆرسی یه‌كه‌م : پێكدێت له خوێندنی گشتی وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تایبه‌تمه‌ندێتی.
ب- كۆرسی دووه‌م : دابه‌شكردنی خوێندكار به‌سه‌ر پسپۆرییه زانستییه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی گروپ، گروپه‌كان ده‌ست به‌خوێندنی بواری پسپۆری ورد ده‌كه‌ن. پێویسته سوود له‌و مامۆستایانه‌ی كه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن وه‌ربگیرێت، خه‌رجی ئه‌و مامۆستایانه به پێ ی پلان و توانستی بوودجه‌ی كۆرسه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گیردرێت.
ج- پێویسته مامۆستایان خه‌ڵكی خاوه‌ن پله و پایه و ئه‌زموون بن و له بواری پسپۆری وردا خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ی چالاك بن.
د- پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری به‌سه‌ر هه‌ردوو كۆرسی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت هه‌روه‌ك له‌سه‌ر خوێندنی به‌كالۆریۆس پیاده كراوه.
2- ساڵی دووه‌م :
أ- له‌م قۆناغه خوێندكار دابه‌ش ده‌كرێت بۆ سه‌ر زانكۆ خاوه‌ن تواناكان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی.
ب- پێویسته بۆردی زانستی تایبه‌تمه‌ند، كه له مادده (4) باس كراوه له‌و رێنماییه، دڵنیابێ له توانستی هه‌موو ئه‌و به‌ش و سه‌نته‌رانه‌ی، كه توێژینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێ، و دڵنیابێ كه سه‌رپه‌رشتیار و پێداویستی ژێرخان و كه‌ل و په‌ل و ژینگه‌ی توێژینه‌وه‌كه گونجاوه بۆ خوێندكاری ماسته‌ر. پێویسته پێناسه‌ی گونجاوێتی به پێ ی پێوه‌ری زانستی بابه‌تیانه بێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێ.
چواره‌م/ پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵات
- مادده (4)
1. له هه‌ر بنكه‌یه‌ك كه خوێندنی باڵای تیادا ده‌كرێته‌وه بۆردێك پێك ده‌هێنرێت، وه پێك دێت له سه‌رۆكی به‌شه‌كانی زانستی هاوتا له‌سه‌رجه‌م زانكۆكان و ده‌سته‌كانی ته‌كنیكی، ئه‌گه‌ر به‌شی هاوتایان نه‌بوو ئه‌وا نوێنه‌ریان به‌شدار ده‌بێت.
2. ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی بۆرده‌كه بریتین له دارشتنی ستراتیژیه‌ت و پلاندانان و سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری و بڕیاره ئه‌كادیمییه‌كانی پێویست.
3. كاروباره كارگێڕییه‌كانی ڕۆژانه‌ش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانكۆ خانه‌خوێكان، به كۆلێژه‌كانیانه‌وه.
4. سه‌رۆكی به‌شه زانستییه خانه‌خوێكه ده‌بێته سه‌رۆكی بۆرده تایبه‌تمه‌نده‌كه و به ڕاسته‌وخۆیی به‌رپرسه به‌رامبه‌ر:
أ- لیژنه‌ی باڵای خوێندن له وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پلان و ستراتیژی و پلانی وه‌رگرتن و دڵنیایی جۆری.
ب- ئه‌نجومه‌نی زانكۆی خانه خوێ بۆ كاروباری كارگێڕی ڕۆژانه.
5. له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه زیاتر له زانكۆیه‌ك خوێندنی ماسته‌ری تێدا ده‌كرێ، سه‌رۆكایه‌تی بۆرده‌كه به شێوه‌ی خولی (ده‌وری) له نێوان سه‌رۆك به‌شه خانه‌خوێكان ئه‌نجام ده‌درێ.-
- مادده (5)
دانانی پلانی وه‌رگرتن و كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر بۆ (4) چوار ساڵی ئاینده له وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
- مادده (6)
پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵاتی خوێندنی باڵا له زانكۆ پێك دێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوانه‌ی له‌م ڕێنماییه‌دا هاتووه:
- ئه‌نجومه‌نی زانكۆ
- ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ
- ئه‌نجومه‌نی به‌ش
- مادده (7)
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رپرسیاری باڵا و یه‌كه‌مه له زانكۆ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:.
1. دانانی به‌رنامه و خشته‌یه‌كی گشتی بۆ مه‌نهه‌ج و یه‌كه‌كانی خوێندن .
2. پێدانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا.
- مادده (8)
سه‌رۆكی زانكۆ، یان ئه‌و یاریده‌ده‌رانه‌ی كه رایان ده‌سپێرێ (تخویل)، هه‌ڵده‌ستن به سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری زانستی و ته‌كنیكی وكارگێڕی و دارایی خوێندنی باڵا، وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1. ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێی راده‌سپێرێ (تخویل) له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی تایبه‌ته به‌خوێندنی باڵا له‌كاتی ته‌كلیف كردنی.
2. په‌سه‌ندكردنی پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و په‌سه‌ندكردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كان و زانكۆ.
3. راسپاردنی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌پێی پێویست.
- مادده (9)
ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ به‌رپرسه له كاروباری زانستی و كارگێڕی و دارایی و ته‌كنیكی خوێندنی باڵا، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به راگر، و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه :
1. به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پێی راده‌سپێردرێ (تخویل) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان سه‌رۆكی زانكۆ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه هه‌یانه.
2. پێشنیازكردن له هه‌موو كاروباره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی تایبه‌ت به كاروباری خوێندنی باڵا له كۆلێژ.
3. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، دیاری كردنی ناونیشانی نامه و نامه‌ی توێژینه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاران، دانانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن، ئه‌نجامی تاوتوێكردن، دانانی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان.
- مادده (10)
ڕاگری كۆلێژ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:.
1. به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ پێی راده‌سپێردرێت (تخویل).
2. په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان لیژنه‌كانی خوێندنی باڵای زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ.
- مادده (11)
1. ئه‌نجومه‌نی به‌ش له‌و كۆلێژانه‌ی كه له به‌ش پێك دێت به‌رپرسه له كاروباری زانستی و ته‌كنیكی و رێكخستنی خوێندنی باڵا له بواری به‌ش وه بۆی هه‌یه ئه‌ركه‌كانی له‌م بابه‌ته هه‌مووی یاخود به‌شێكی بدات به لیژنه‌ی باڵای دیاریكراو.
2. له ناو به‌ش لیژنه‌ی خوێندنی باڵا پێك ده‌هێنرێت به سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی (تدریسین) كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ.
3. سه‌رۆكی به‌ش هه‌ڵده‌ستێ به به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاز و پێشنیازه‌كانی لیژنه بۆ راگری كۆلێژ به ئه‌نجامدانی رێككاره كارگێڕییه‌كان.
سكاڵاكردن
- مادده (12)
بۆ خوێندكار هه‌یه سكاڵا تۆمار بكات به هۆی وه‌رنه‌گیرانی له (خوێندنی باڵا/ماسته‌ر) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سكاڵای تایبه‌ت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك ده‌هێنرێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌كه سكاڵاكه كۆتایی پێ دێت.
- مادده (13)
پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ت و كۆرس و پرۆژه‌یه‌كی خوێندن وه یان توێژینه‌وه‌ی ئه‌و ماسته‌ره جێبه‌جێ ده‌كرێت و له لایه‌ن لیژنه‌ی دڵنیایی جۆری زانكۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ.
ئه‌حكامی گشتی
- مادده(14)
1. كار به‌م ڕێنماییه ده‌كرێت بۆ ساڵی خوێندنی (2010- 2011) .
2. بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به شێوازی توێژینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانه .
3. كاروباره‌كانی دارایی تایبه‌ت به كرێی سه‌رپه‌رشتیكردن و وانه‌كان و پێشكه‌شكرنی زانستی و چاپكردنی نامه‌ی توێژینه‌وه و تاوتوێكردن، ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه كه له وه‌زاره‌ت ده‌رده‌چێت .
4. كار به‌هیچ ڕێنماییه‌ك ناكرێ كه دژ یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م رێنماییه.




