کاتی پێشکه‌ش کردنی داواکاری بۆ ئه‌م کاره بڵاوكراوه‌یه تێپه‌ڕ بوووه. ئه‌گه‌رچی هێشتا زانیاریه‌كانی ده‌توانن بیخوێنین، به‌ڵام هێچ پێشكه‌شكردنی نوێ بۆ ئه‌م کاره وه‌رناگیرێن.

پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەندازیاری و پڕۆژەكان

Reference: MHEJOB238
Location: Erbil, Saladin, Iraq
Employer: MHE
Application deadline: CLOSED
Contact: N/A
Url: http://www.mhe-krg.org

حكومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

راگەیاندن

بۆ پۆستی: بەڕێوەبەری گشتی ئەندازیاری و پڕۆژەكان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت كە پێویستی بە كەسێكە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەندازیاری و پڕۆژەكان لە دیوانی وەزارەت بەم ئەرك و مەرجانەی خوارەوە:

مەرجەكان:

  • ئەزموونی 10 ساڵی هەبێ لەبواری ئەندازیاری و سەرپەرشتی پڕۆژەكان.
  • لە سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان یان لە وڵاتێكی تر پلەی ئەندازیاری ڕاوێژكاری پێدرابێت.
  • هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
  • هیچ سزایەكی كارگێڕی ئاراستە نەكرابێت.
  • بێجگە لە كوردی و عەرەبی پێویستە زمانی ئینگلیزیش بزانێت.

ئەركەكان:

  • دانانی پلانی ساڵانەی تایبەت بە پڕۆژەكانی پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوە لە وەزارەت.
  • ئامادەكردن و وردبینیكردنی دیزاین و دەرخستەكانی ئەندازیاری پڕۆژەكانی وەزارەت.
  • هەماهەنگی كردن لەگەڵ دام و دەزگاكانی سەر بە وەزارەت بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەكان.
  • بەدواداچوون و جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی تایبەت بە وەزارەت.

داخوازییەكان تا 28/02/2010 وەردەگیرێن.

تكایە (CV) و داواكارییەكان بۆ ئەم ئیمەیڵە ڕەوانە بكەن: office@mhe-krg.org

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی