كارمەندی پەیوەندییەكان
11 Mar 2010
Reference:
MHEJOB250
Location:
Erbil, Saladin, Iraq
Employer:
N/A
Application deadline:
CLOSED
Contact:
N/A
Url:
http://www.mhe-krg.org
حكوومەتی هەرێمی كوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
راگەیاندن
بۆ پۆستی: كارمەندی پەیوەندییەكان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت كە پێویستی بە 2 دوو كەسە بۆ پۆستی كارمەندی پەیوەندییەكان لە دیوانی وەزارەت بەم ئەرك و مەرجانەی خوارەوە
مەرجەكان:
- هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێ لە پەیوەندیيە نێودەوڵەتییەكان یان هەر بوارێكی تری پەیوەندیدار (خاوەن بڕوانامەى ماستەر شانسى زیاتر دەبێ بۆ وەرگرتنى ئەم پۆستانە).
- بەلانی كەم 2 دوو ساڵ ئەزموونی كارگێری هەبێ لە بوارێكی پەیوەندیدار بەم كارەوە.
- زمانی ئینگلیزی و كوردی و عەرەبی بەباشی بزانێت.
- شارەزایی باشی لە IT هەبێت.
- توانای كاركردن و پەیوەندی كردنی باشی لەگەڵ هاوكاران و بیانیاندا هەبێت.
- باشترە خوازیار پێشتر لە یەکێ لە دام و دەزگاکانى حکوومەت دامەزرابێت.
ئەركەكان:
- دانانی میكانیزمی پەیوەندیی بەهێز و پتەو لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر ئەجێندا و پرۆگرامی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان.
- هەماهەنگی كردن لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان.
- كاركردن وەك بڕیاردەر لە كۆبوونەوەكان.
داخوازیار دەبێ فۆرمی تایبت پڕ بكاتەوە، كە دەکرێ ڕاستەوخۆ لە سایتی وەزارەت دابەزێنرێت :
http://www.mhe-krg.org
داخوازییەكان تا 20 ی ئادار 2010 وەردەگیرێن. تكایە (CV) و فۆڕمی داواكارییەكان بۆ ئەم ئیمەیڵانە
ڕەوانە بكەن: office@mhe-krg.org



