دۆكیومێنته پێویسته‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى چین؟
1. دۆكیومێنته سه‌ره‌كییه‌كان:
- به‌ڵگه‌نامه كه‌سێتییه‌كان (پێناسه‌ى بارى شارستانى و رِهگهزنامهى ئێراقى).
- برِوانامهى ده‌رچوون (به‌كالۆریۆس/ماسته‌ر) به نمره, پێویسته برِوانامهكان په‌سه‌ندكراو بن و وهرگێرِدرابێته سه‌ر هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى/ ئینگلیزى.
- ئەگەر بروانامەکان لەدەرەوەی ووڵات بەدەست هێنرابوون پێویستە لەلایەن لێژنەیە یەکسانکردنی براوانامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە یەکسانکرابن و فەرمانی وەزاری یەکسانکردنەکە هاوپێچ بکرێت.
- پوخته‌ى رِاژه و نوسراوى لارى نه‌بوونى فه‌رمانگه (ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌ران)
2. دۆكیومێنته ته‌واوكارییه‌كان:
- نوسراوى وه‌رگرتن (offer letter) له زانكۆیه‌كى باوهرِپێكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ.
- ئه‌گه‌ر بۆ زانكۆیه‌ك داوات پێشكه‌ش كرد كه خوێندن تیایدا به زمانى ئینگلیزى بوو ئه‌وا پێویسته برِوانامهى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (TOEFL, IELET, PASSWORD) ئاماده بكه‌یت.



