ناردنه ده‌ره‌وه: تواناسازى مرۆیى له بوارى خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان
گه‌نجانی كوردستان ده‌نێردرێنه زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا
بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا
ئه‌م به‌رنامه‌یه یه‌كێكه له ده‌ست پێشخه‌رییه پڕبه‌هاكانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, له چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا ساڵانه سه‌د و بیست ملیار دینار (یا سه‌د ملیۆن دۆلار ) له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ په‌ره‌پێدانی تواناسازیی مرۆیی له بواری خوێندنی باڵا. به‌رنامه‌ی تواناسازیی كوردستان ده‌رفه‌تێكی زێرینه له به‌رده‌م هه‌زاران كور و كچی به‌هره‌دار و خاوه‌ن توانای ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا ته‌واو بكه‌ن.
به پێی پێویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان ده‌نێردرینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی دكتۆرا و ماسته‌ر له وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپا وئه‌مریكا وهه‌روه‌ها وڵاتانی تر ته‌واو بكه‌ن وئاشنا بن به ئاستی به‌رزی زانست و تێكنۆڵۆجیا له‌و وڵاتانه به ئامانجی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی زانستپه‌روه‌ر بۆ ئاینده‌ی كوردستان. پێویسته ئه‌وه بوترێ كه ته‌نها پێوه‌ر بۆ به‌شداریی كردن له‌م پرۆگرامه توانای زانستی وبه‌هره‌ی خوازیارانه




