بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ سەرۆکى لێژنەى شەهیدان لە پەرلەمانى کوردستان کۆبۆوە

كۆبونەوە لە وەزارەت

ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتى (١٥/١٠/٢٠٢٠) د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە دیوانى وەزارەت پێشوازیکرد لە (سوسن محمد میرخان) سەرۆکى لێژنەى كاروبارى شه‌هیدان وجینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانى کوردستان.

لە دیدارێکدا باس لە کارو پرۆژەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ خزمەتى قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان کرا، بۆ ئەمەش بریکارى وەزارەت تیشکى خستە سەر ئەرکەکانى وەزارەت بۆ پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن و پێشهاتەکانى پەیوەست بە وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان.

لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکى لێژنەى كاروبارى شه‌هیدان وێڕاى دەستخۆشى لە کارەکانى وەزارەت، باسى لە کارەکانى وەزارەت کرد بۆ کوڕو کچى شەهیدان لەوەرگرتنیان لە خوێندنى باڵا و بوارەکانى دیکەى وەزارەت.