ته‌ندرستی و سه‌لامه‌تی

 وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا َو توێژینه‌وه‌ى زانستى

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى

گرنگی دان بە تەندروستی و سەلامەتی سەرجەم خوێندکاران و مامۆستا و کارمەندانی سەر بە خوێندنی باڵا یەکێکە لە ئامانجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەلامەتی هەوڵی هێنانەدی ئەم ئامانجە دەدا. وە کاری سەرەکی ئەم بەرێوەبەرایەتیە دروست کردن وبنیات نانی ژینگەیەکی تەندروست وسەلامەتە لە سەرجەم باڵەخانەکانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە تایبەتی لە زانکۆ و پەیمانگاکان ، هەروەها گرنگی دان بە سەرەتاترین مافی خوێندکاران ومامۆستایان و کارمەندان ئەویش مافی سەلامەت بونیانە لە شوێنی کارکردن و خوێندن .

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی هەر لەسەرەتای دامەزاندیەوە لە نیسانی 2010 لەڕێگەی ئەو ئەرکانەی کە گرتوێتیە ئەستۆی خۆی وە هەوڵی جێ بە جی کردنی داوە هەر لە (پشکنین و دەرخستنی کەم وکوریەکانی باڵە خانە کانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەت لە رووی تەندورستی و سەلامەتیەوە ، هەروەها بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و سەلامەتی لە ڕێگای ئە و سیمینارانەی کە ئەنجامی دەدات هەوڵ دەدات کە ئەو ژینگە تەندروست و سلامەت فەراهەم بکات کە ئامانجیەتی ، ئەمە سەرەڕای کردنەوەی چەندین خولی جۆراو جۆری وەکو( فریاگوزاری سەرەتای و ئاگرکوژانەوە خولی چۆنیەتی کارکردن لە تاقیگە جۆراو جۆرەکانی سەربە زانکۆ و پەیمانگاکان ) بۆ ئەوەی سەرجەم خوێندکاران و کارمەندان بپارێزیت پێش ڕوودان و پاش ڕوودانی هەر ڕووداوێکی مەترسی دار .

وە هەروەها بۆ زیاتر گرنگى دان بە کارو چالاکیەکانى و هێنانەدى ئامانجەکانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى لیژنەیەکى باڵاى  تەرخانکردووە بۆ گشت زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان هەر یەک لە ئەندامانى ئەم لیژنەیە سەر بە زانکۆ و پەیمانگایەکە بۆ زیاتر کار ئاسانکردن و چەسپاندنى سیستەمى تەندروستى و سەلامەتى لە ناو زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم دا .

لە کۆتایدا ئەتوانین بڵێن باشترین پێَناسە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە ئامانجەکەیەوە دەردەکەوێت کە پاراستنی مامۆستا و خوێندکار و فەرمانبەرانە لە و مەترسیانەی کە دووچاری ئەبن ، ئەویش لە ڕێگای بە دی هێنانی ئەو دوو درووشمەیە کە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە هەڵیگرتووە:

یەکەم:. هێنانەدی ژینگەیەکی تەندروست .

دووەم:. فەراهەم کردنی پێویستیەکانی خۆپاراستن بۆ ئەوەی زاڵ بین بە سەر هەر ڕووداوێکی مەترسیداردا .