پۆستی سه‌رۆكایەتی زانكۆی ڕاپه‌ڕین
19 Jul 2010
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كردنی زانكۆی ڕاپەڕین ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌رجه‌كان:
1. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت.
2. پله‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
3. خزمه‌تی ئه‌كادیمی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
4. له بواری كارگێڕیدا خاوه‌نی توانست و شاره‌زایی بێت.
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ:
* یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه ئاسایی و نائاساییه‌كان, هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و هەروەها له به‌رامبه‌ر لایه‌نه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ ده‌كات .
* دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره زانستی و كارگێڕییه‌كانی زانكۆ ده‌كات له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسا‌و ڕێنماییه په‌یوه‌ندیداره‌كان دا.
* سێهه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ به‌رپرسیاره له به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی موڵكه گواستراوه و نه‌گواستراوه‌كانی زانكۆ له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان دا.
* چوارهه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆ خزمه‌تكردنی زانكۆ، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كادری زانستی و هونه‌ری بیانی ده‌كات .
* پێنجه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ناردن و خواستن (اعاره)ی مامۆستا وبڕیاری به‌خشینی مۆڵه‌تی خوێندن ده‌دات له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا.
* شه‌شه‌م: بڕیاری دامه‌زراندنی سه‌رۆك به‌ش و و یاریده‌ده‌ری ڕاگره‌كان ده‌رده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن ڕاگری كۆلێج یان په‌یمانگاكان.
* حه‌وته‌م: بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ ده‌دات.
* هه‌شته‌م: سه‌رۆكی زانكۆ ده‌توانێت هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی ببه‌خشێته ڕاگره‌كان یان یاریده‌ده‌ره‌كانی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی تری زانكۆ كه به پێویستی بزانێت.
تێبینی
پێویسته داواكار CV ی خۆی بۆ ئەم ئیمه‌یلە بنێرێت:
jobs@mhe-krg. org
دوا كات بۆ وه‌رگرتنی داواكارییه‌كان تا 8/15/ 2010 ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی



