پێشكه‌شكردن بۆ ناردنه ده‌ره‌وه
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له ئەمرِۆوه 5/8/2010 ده‌رگای پێشكه‌ش كردن بۆ خوازیارانى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م خوێندكارانه سوودمه‌ند ده‌بن:
- ئه‌وانه‌ى كه دۆكیومێنت و به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویستیان به‌رده‌ست كردووه، هه‌روه‌كو له ماڵپهرِى وه‌زاره‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه.
- ئه‌وانه‌ى كه مه‌رجه گشتییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه.
تێبینى:
- ماوه‌ى پێشكه‌شكردن له 5/8/2010 تا 31/8/2010 به‌رده‌وام ده‌بێت
- گروپی يه‌كه‌می پێشكه‌شكاران له رِۆژى یه‌كشه‌ممه 15/8/2010 جيا ده‌كرێنه‌وه و به‌پێی ڕێنمايی نوێ بڕياريان له‌سه‌ر چاره‌گی كورسيه‌كان ده‌درێت.
- گروپى دووه‌م له دواى 31/8/2010 برِیارى له‌سه‌ر ده‌درێت
- له‌نێوان ئه‌م دوو گروپه جیاوازی نیه سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆك وپسپۆرى.
- زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بۆ خوێندنی ماسته‌ر ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌يان له زانكۆ تازه‌كان و ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنيكی داده‌مه‌زرێندرێن، به پێی پێويستی.
- زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ خوێندنی دكتۆرا ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌يان له زانكۆ گه‌وره‌كانی پارێزگاكان داده‌مه‌زرێندنرێن.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و مه‌سره‌فی خوێندكاری پێشكه‌شكار، پێشكه‌شكاران ده‌توانن فۆرمی پڕ كراوه پێشكه‌ش به‌و سه‌نته‌رانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
- سه‌رۆكايه‌تی زانكۆ له نزيكترين زانكۆی ناوچه‌كه‌ت له هه‌رێم. ئه‌و زانكۆيانه ته‌نيا بۆ كارئاسانی پێشكه‌ش كردن ناويان هاتووه و له جياتی وه‌زاره‌ت دۆسيه‌كان وه‌رده‌گرن، و مه‌رج نيه پێشكه‌شكار فه‌رمانبه‌ری ئه‌و زانكۆيه بێت.
- به‌شی پێشوازی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
- له شوێنه دووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان، فۆڕمه‌كان پێشكه‌ش به نزيكترين كۆلێژ وه‌يان په‌يمانگا بكه و به داخراوی بۆ وه‌زاره‌تی بنێره.
هه‌موو فۆڕمه‌كان ده‌گه‌يه‌ندرێنه وه‌زاره‌ت و هه‌ر له وه‌زاره‌تيشه‌وه بڕيار له‌سه‌ر داواكاريه‌كان ده‌درێت. تكايه
- فۆڕمه‌كه به چاكی و به ته‌واوی پڕ بكه‌وه (فۆڕمی پڕ له كه‌موكوڕی ڕه‌چاو ناكرێت).
- به‌رواری پێشكه‌شكردن ده‌بێ له‌سه‌ر فۆڕمه‌كه و له‌سه‌ر زه‌رفه‌كه بێت به واژووی پێشكه‌شكاره‌وه.
- به‌ڵگه‌نامه و دۆكيومه‌نتی داوكراو له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كه بنێره. جارێ پێويست ناكات به‌ڵگه‌نامه و دۆكيۆمه‌نتی ڕه‌سه‌ن بنێردرێت، به‌ڵكو ته‌نيا فۆتۆكۆپی بێت و له دوای بڕياردان و هه‌ڵبژاردنی ناوه‌كان، ئه‌وجا داوای به‌ڵگه‌نامه ڕه‌سه‌نه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌و دۆكيۆمه‌نتانه‌ی كه ده‌بێ خوێندكار ئاماده‌ی بكات:
- فۆڕمی پێشكه‌ش كردن، كه له ماڵپه‌ری وه‌زاره‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت
- بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به زمانی ئينگليزی يان عه‌ره‌بی.
- به‌ڵكه‌نامه‌ی پێويستی وه‌ك ڕه‌گه‌زنامه‌ی عيراقی، ناسنامه‌ی باری شارستانی، پاسپۆڕت-ئه‌گه‌ر هه‌بێ.
- پێويست به نوسراوی لاری نه‌بوون نيه.
ھەروەھا
- ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكارێك هه‌موو مه‌رجه‌كانی تێدا بوو به‌ڵام له پێشبركێیدا له گروپی يه‌كه‌م وه‌يان دووه‌می ناردندا سوودمه‌ند نه‌بوو، ئه‌وا دڵنيايان ده‌كه‌ين كه گروپی سێهه‌م له ئاينده‌يه‌كی نزيكدا به‌دوادا دێت.
-
به گوێره‌ی ژماره‌ی پێشكه‌شكاران و پلانی وه‌زاره‌ت و ژماره‌ی كورسيه‌كان، ميكانيزمی پێشبڕكێ له بواره جياكاندا بڕياری له‌سه‌ر ده‌درێت. ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانيان تێدايه و زياترين خاڵ كۆ ده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه‌يه به‌بێ ديمانه ناويان ده‌ربچێت. ئه‌گه‌ر له بوارێكدا زياتر له پێشكه‌شكارێك هه‌مان ڕێژه‌ی خاڵه‌كانی كۆ كرده‌وه ئه‌وا ڕه‌نگه پێويست به ديمانه‌ی پێشبڕكێ بكات.
ژماره‌ی كورسيه‌كان:
- 100 كورسی ماسته‌ر و 200ی دكتۆرا له‌سه‌ر ميلاكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (به مه‌رجه گشتی و ته‌واوكه‌ريه‌كان)
- 100 كورسی ماسته‌ر و 50ی دكتۆرا له‌سه‌ر ميلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی تر (به مه‌رجه گشتيه‌كان)
- پێشكه‌ش كردن بۆ هه‌موو ئه‌و كورسيانه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاوه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن، به‌ڵام بڕيار له‌سه‌ر كورسيه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی پلاندانان و به پێی خشته‌يه‌كی ئاماده‌كراو ده‌درێت.
- ليستی ناوی سوودمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی كه له پێشبڕكێدا ده‌رده‌چن له سه‌ر ماڵپەڕی وەزارەت بڵاو ده‌كرێته‌وه.
بۆ هه‌ر تێبینى و روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌ردانى پێگه‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌ت به‌م ناونیشانه بكه‌ن (www.mhe-krg.org ) وه‌يان په‌یوه‌ندى به‌م ئیمه‌یله‌وه بكه‌ن (hcdp@mhe-krg.org)
تکایە چاودێری ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ئەوەی زانياريه‌كانی به‌رده‌وام نوێ ده‌كرێته‌وه.




