رێنماییه‌كان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ توانستی زمانی ئینگلیزی

  1. وه‌رگرتن و دیاریكردنی‌ ئاستی‌ ئینگلیزی‌ ودانانیان له‌ پۆله‌ جیاكان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ده‌ره‌كی‌ ده‌بێ (ITP, TOEFL, IELTS, PASSWORD) و تێستی‌ (Test) ی‌ سه‌ره‌تایی‌  چیتر له‌ سه‌نته‌ره‌كان ناكرێ.
  2. تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ نامێنێ‌ و له‌ بری‌ ئه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ره‌كی‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌ نمره‌ی‌ به‌رزتر.
  3. ئه‌گه‌ر له‌ تێستی‌ سه‌ره‌تاییدا كاندیده‌كه‌ پله‌ی‌ به‌رزی‌ داواكراوی‌ هه‌بوو، پێویستی‌ به‌ كۆرس وه‌رگرتن نیه‌. واتا یه‌كسه‌ر بڕوانامه‌ (Certificate) وه‌رده‌گرێ‌.
  4. نابێ‌ به‌بێ‌ فێربوونی‌ زمان، خوێندكار له‌ خوێندنی‌ باڵا وه‌ربگیرێ‌.
  5. مه‌رج نییه‌ كاندیده‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ فێربوونی‌ سه‌ر به‌ زانكۆ (وه‌زاره‌ت) بخوێنێ‌. بۆی‌ هه‌یه‌ ئازادانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ وه‌زاره‌ت به‌ هه‌ر جۆرێك بێت خۆی‌ فێربكات.
  6. خشته‌ی‌ به‌رامبه‌ركردنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ جیاكان (ITP, TOEFL, IELTS, PASSWORD) بۆ خوێندنی‌ ناوه‌كی‌ و ده‌ره‌كی‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. 
  7. پله‌ی‌ داواكراوی‌ ئینگلیزی‌ بۆ خوێندكارانی‌ خوێندنی‌ باڵا، له‌ بواره‌ وێژه‌ییه‌كان و بواره‌ زانستیه‌كان جیاواز ده‌بێ‌.
  8. سه‌باره‌ت به‌ دكتۆرا، ئه‌و ڕێنماییانه‌ له‌ (1/1/2011) جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كرێت.
  9. ئه‌و كاندیدانه‌ی‌ كه‌ له‌ قۆناغی‌ (Advanced)  و (Intermediate)  ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌پێی‌ ڕێنمایی پێشوو ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كه‌ن. به‌مه‌رجێك ‌ تا (1/3/2011) ئاستی‌ ئینگلیزیان گه‌یشتبێته‌ ئاستی‌ داواكراو به‌پێی‌ ڕێنمایی نوێ‌. واتا پێویسته‌  تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ده‌ره‌كی‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌ ده‌ستهێنانی‌ به‌ڵگه‌ (بڕوانامه‌). ئه‌و كه‌سه‌ی‌ نه‌یتوانی‌ بگاته‌ ئاستی‌ داواكراو، ئه‌وا كۆتایی به‌ خوێندنی‌ باڵای‌ ده‌هێنرێنت.
  10. ئه‌و كاندیدانه‌ی‌ ئاستی‌ ئینگلیزیان له‌خوار(Intermediate)ه‌، پێویسته‌ به‌ سیسته‌می‌ نوێ‌ هه‌ڵبسه‌نگێنرێن. واتا بۆیان نییه‌ ده‌ست به‌ خوێندنی‌ باڵا بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زمانیان له‌ ئاستی‌ داواكراو بێ‌.

 

English Language Centre:  Minimum grades required before entry

TOEFL

Paper

TOEFL

iBT

TOEFL

Computer

TOEFL

ITP

IELTS

Password

بۆ خوێندنی دكتۆرا به‌ سيته‌می نوێ

550

80

213

575

6.0

PP

Starting research project abroad

دوای سێ مانگ خوێندنی زمان له‌ وڵاته‌ بيانيه‌كه‌ و كاتی ده‌ستپێكردنی توێژينه‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌ ده‌ره‌كي، له‌ به‌شی سه‌رپه‌رشتياری ده‌ره‌كی‌ (سيسته‌می نوێ)

525

70

196

550

5.5

6.0

Allowed to travel abroad

دوای شه‌ش مانگ له‌ ده‌ستپێكردنی دكتۆرا و پێش سه‌فه‌ر كردنی خوێندكار بۆ وڵاتی سه‌رپه‌رشتياری ده‌ره‌كی (سيسته‌می دكتۆرای نوێ)

500

60

173

525

5.0

5.5

Starting PhD studies in Kurdistan (where English is the language of research)

پێش ده‌ستپێكردنی خوێندنی دكتۆرا له‌‌و بوارانه‌ی كه‌ زمانی توێژينه‌وه‌ ئينگليزيه‌ (سيسته‌می نوێ)

TOEFL

Paper

TOEFL

iBT

TOEFL

Computer

TOEFL

ITP

IELTS

Password

بۆ وه‌رگرتن له‌ خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێم

475

50

152

500

4.5

5.0

Certificate awarded to students in the fields where English is required, e.g. medical, life and natural sciences.

بڕوانامه‌ ده‌درێته‌ خوێندكارانی ئه‌و زانستانه‌ی كه‌‌ زمانی ئينگليزی بۆ خوێندن پێويسته‌، بۆ نموونه‌ له‌‌ سروشتی و زينده‌گيیه‌كان، و بواره‌ پزيشكيیه‌كان

450

40

133

475

4.0

4.5

Certificate awarded to students in the fields where English is not the language of research.

بڕوانامه‌ ده‌درێته‌ خوێندكارانی زانسته‌ مرۆڤايه‌تيه‌كان، كه‌ زمانی خوێندن ئينگليزی نيیه‌.

425

30

113

450

3.5

4.0

Entry to the Advanced course at the English language centre

ده‌ستپێكردنی  كۆرسی ئينگليزی ئاستی پێشكه‌وتوو

400

20

93

425

3.0

3.5

Entry to the Intermediate course at the English language centre

ده‌ستپێكردنی كۆرسی ئينگليزی له‌ ئاستی ناوه‌ند

375

10

75

400

2.5

3.0

Entry to the Pre-Intermediate course at the English language centre

ده‌ستپێكردنی كۆرسی ئينگليزی له‌ ئاستی پێش ناوه‌ندی