رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی ماسته‌ر
§ به‌ندی یه‌كه‌م: ئامانجه‌كان
- مادده (1)
- بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی (كوالێتی) فێركردن و ڕاهێنانه له خوێندنی ماسته‌ر.
- بۆ خێرا پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی زانكۆكان و په‌یمانگای خوێندنی ته‌كنیكیه‌كان و باقی كه‌رته گشتی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمه، بۆ ئه‌م بروانامه و پسپۆرایهتیانه.
- هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك یه‌كه‌ی زانستی داده‌نرێت و ههركورسییهكی خوێندنی ماسته‌ر موڵكی سه‌رجه‌م زانكۆكان و په‌یمانگاكانه و به هاوكاری به‌شه زانستیه هاوتاكان و كۆمه‌ڵی مامۆستایانیان ئه‌نجام ده‌درێ .
- به‌پێی توانستی زانكۆكان و پێویستی هه‌رێم به ده‌رچووان، خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆیه‌ك یان زیاتر ده‌كرێته‌وه، و له هه‌موو حاله‌تێكدا خوێندن له هه‌موویاندا به هاوكاری یه‌كتر و له ئاستی وه‌زاره‌ته‌وه ته‌نسیقی بۆ ده‌كرێ.
- له هه‌ر سه‌نته‌رێكی خوێندنی ماسته‌ر، ژماره‌ی كورسییه‌كان به پێی توانستی زانكۆی خانه‌خوێ و به‌گوێره‌ی پێویستی هه‌رێم دیاری ده‌كرێت و له وه‌زاره‌ته‌وه بریار له‌سه‌ر دابه‌شكردنیان ده‌درێ.
§ به‌ندی دووه‌م: وه‌رگرتن
- مادده (2)
پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر به‌م مه‌رجانه ده‌بێ:
- ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمان و كۆمپیوته‌ر به پێی رێنمایی تایبه‌ت، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت.
- ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كه‌ی له كاتێكدا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بوو.
- پێشكه‌شكار بۆ خوێندنی ماسته‌ر تێكرای نمره‌ی له (65%) كه‌مترنه‌بێت یاخود له چاره‌كی یه‌كه‌م بێت، جگه له پسپۆرییه پزیشكییه‌كان.
- كۆنمره هه‌ژمار ده‌كرێت رێژه‌ی (60%) له‌سه‌ر بنه‌مای تێكرای نمره‌ی گشتی، و رێژه‌ی (40%) هه‌ژمارده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی.
- ته‌مه‌نی پێشكه‌شكار بۆ خوێندنی ماسته‌ر نابێ له (45) ساڵ زیاتر بێت.
- مه‌رجه (2) ساڵ تێپه‌ربێت به‌سه‌رده‌رچوونی پێشكه‌شكار، جگه له ده‌رچووی یه‌كه‌م كه مه‌رجه یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونیان تێپه‌ربێت.
§ به‌ندی سێیه‌م: خوێندن
- مادده (3)
خوێندنی ماسته‌ر دوو (2) ساڵه، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بێت:
- ساڵی یه‌كه‌م: دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو كۆرسی خوێندن.
أ- كۆرسی یه‌كه‌م: پێكدێت له خوێندنی گشتی وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تایبه‌تمه‌ندێتی.
ب- كۆرسی دووه‌م: دابه‌شكردنی خوێندكار به‌سه‌ر پسپۆرییه زانستییه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی گروپ، گروپه‌كان ده‌ست به‌خوێندنی بواری پسپۆری ورد ده‌كه‌ن. پێویسته سوود له‌و مامۆستایانه‌ی كه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن وه‌ربگیرێت، خه‌رجی ئه‌و مامۆستایانه به پێ ی پلان و توانستی بوودجه‌ی كۆرسه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گیردرێت.
ج- پێویسته مامۆستایان خه‌ڵكی خاوه‌ن پله و پایه و ئه‌زموون بن و له بواری پسپۆری وردا خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ی چالاك بن.
د- پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری به‌سه‌ر هه‌ردوو كۆرسی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت هه‌روه‌ك له‌سه‌ر خوێندنی به‌كالۆریۆس پیاده كراوه.
- ساڵی دووه‌م:
أ- له‌م قۆناغه خوێندكار دابه‌ش ده‌كرێت بۆ سه‌ر زانكۆ خاوه‌ن تواناكان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی.
ب- پێویسته بۆردی زانستی تایبه‌تمه‌ند، كه له مادده (4) باس كراوه له‌و رێنماییه، دڵنیابێ له توانستی هه‌موو ئه‌و به‌ش و سه‌نته‌رانه‌ی، كه توێژینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێ، و دڵنیابێ كه سه‌رپه‌رشتیار و پێداویستی ژێرخان و كه‌ل و په‌ل و ژینگه‌ی توێژینه‌وه‌كه گونجاوه بۆ خوێندكاری ماسته‌ر. پێویسته پێناسه‌ی گونجاوێتی به پێ ی پێوه‌ری زانستی بابه‌تیانه بێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێ.
§ به‌ندی چواره‌م: پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵات
- مادده (4)
- له هه‌ر بنكه‌یه‌ك كه خوێندنی باڵای تیادا ده‌كرێته‌وه بۆردێك پێك ده‌هێنرێت، وه پێك دێت له سه‌رۆكی به‌شه‌كانی زانستی هاوتا له‌سه‌رجه‌م زانكۆكان و ده‌سته‌كانی ته‌كنیكی، ئه‌گه‌ر به‌شی هاوتایان نه‌بوو ئه‌وا نوێنه‌ریان به‌شدار ده‌بێت.
- ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی بۆرده‌كه بریتین له دارشتنی ستراتیژیه‌ت و پلاندانان و سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری و بڕیاره ئه‌كادیمییه‌كانی پێویست.
- كاروباره كارگێڕییه‌كانی ڕۆژانه‌ش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانكۆ خانه‌خوێكان، به كۆلێجهكانیانهوه.
- سه‌رۆكی به‌شه زانستییه خانه‌خوێكه ده‌بێته سه‌رۆكی بۆرده تایبه‌تمه‌نده‌كه و به ڕاسته‌وخۆیی به‌رپرسه به‌رامبه‌ر:
أ - لیژنه‌ی باڵای خوێندن له وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پلان و ستراتیژی و پلانی وه‌رگرتن و دڵنیایی جۆری.
ب- ئه‌نجومه‌نی زانكۆی خانه خوێ بۆ كاروباری كارگێڕی ڕۆژانه. - له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه زیاتر له زانكۆیه‌ك خوێندنی ماسته‌ری تێدا ده‌كرێ، سه‌رۆكایه‌تی بۆرده‌كه به شێوه‌ی خولی (ده‌وری) له نێوان سه‌رۆك به‌شه خانه‌خوێكان ئه‌نجام ده‌درێ.-
- مادده (5)
دانانی پلانی وه‌رگرتن و كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر بۆ (4) چوار ساڵی ئاینده له وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
- مادده (6)
پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵاتی خوێندنی باڵا له زانكۆ پێك دێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوانه‌ی له‌م ڕێنماییه‌دا هاتووه:
- ئه‌نجومه‌نی زانكۆ
- ئه‌نجومه‌نی كۆلێج
- ئه‌نجومه‌نی به‌ش
- مادده (7)
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رپرسیاری باڵا و یه‌كه‌مه له زانكۆ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
- دانانی به‌رنامه و خشته‌یه‌كی گشتی بۆ مه‌نهه‌ج و یه‌كه‌كانی خوێندن.
- پێدانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا.
- مادده (8)
سه‌رۆكی زانكۆ، یان ئه‌و یاریده‌ده‌رانه‌ی كه رایان ده‌سپێرێ (تخویل)، هه‌ڵده‌ستن به سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری زانستی و ته‌كنیكی وكارگێڕی و دارایی خوێندنی باڵا، وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
- ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێی راده‌سپێرێ (تخویل) له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی تایبه‌ته به‌خوێندنی باڵا له‌كاتی ته‌كلیف كردنی.
- په‌سه‌ندكردنی پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و په‌سه‌ندكردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كان و زانكۆ.
- راسپاردنی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌پێی پێویست.
- مادده (9)
ئه‌نجومه‌نی كۆلێج به‌رپرسه له كاروباری زانستی و كارگێڕی و دارایی و ته‌كنیكی خوێندنی باڵا، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به راگر، و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه :
- به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پێی راده‌سپێردرێ (تخویل) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان سه‌رۆكی زانكۆ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه هه‌یانه.
- پێشنیازكردن له هه‌موو كاروباره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی تایبه‌ت به كاروباری خوێندنی باڵا له كۆلێج.
- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، دیاری كردنی ناونیشانی نامه و نامه‌ی توێژینه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاران، دانانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن، ئه‌نجامی تاوتوێكردن، دانانی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان.
- مادده (10)
ڕاگری كۆلێج ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:.
- به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ پێی راده‌سپێردرێت (تخویل).
- په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان لیژنه‌كانی خوێندنی باڵای زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆلێج.
- مادده (11)
- ئه‌نجومه‌نی به‌ش له‌و كۆلێجانه‌ی كه له به‌ش پێك دێت به‌رپرسه له كاروباری زانستی و ته‌كنیكی و رێكخستنی خوێندنی باڵا له بواری به‌ش وه بۆی هه‌یه ئه‌ركه‌كانی له‌م بابه‌ته هه‌مووی یاخود به‌شێكی بدات به لیژنه‌ی باڵای دیاریكراو.
- له ناو به‌ش لیژنه‌ی خوێندنی باڵا پێك ده‌هێنرێت به سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی (تدریسین) كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ.
- سه‌رۆكی به‌ش هه‌ڵده‌ستێ به به‌رزكردنه‌وه‌ی پێشنیاز و پێشنیازه‌كانی لیژنه بۆ راگری كۆلێج به ئه‌نجامدانی رێككاره كارگێڕییه‌كان.
سكاڵاكردن
- مادده (12)
بۆ خوێندكار هه‌یه سكاڵا تۆمار بكات به هۆی وه‌رنه‌گیرانی له (خوێندنی باڵا/ماسته‌ر) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سكاڵای تایبه‌ت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێك ده‌هێنرێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌كه سكاڵاكه كۆتایی پێ دێت.
- مادده (13)
پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ت و كۆرس و پرۆژه‌یه‌كی خوێندن وه یان توێژینه‌وه‌ی ئه‌و ماسته‌ره جێبه‌جێ ده‌كرێت و له لایه‌ن لیژنه‌ی دڵنیایی جۆری زانكۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ.
ئه‌حكامی گشتی
- مادده (14)
- كار به‌م ڕێنماییه ده‌كرێت بۆ ساڵی خوێندنی (2010- 2011) .
- بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به شێوازی توێژینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانه .
- كاروباره‌كانی دارایی تایبه‌ت به كرێی سه‌رپه‌رشتیكردن و وانه‌كان و پێشكه‌شكرنی زانستی و چاپكردنی نامه‌ی توێژینه‌وه و تاوتوێكردن، ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه كه له وه‌زاره‌ت ده‌رده‌چێت .



