رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی دكتۆرا
زانكۆكان بۆیان هه‌یه ئه‌م ڕێنماییه بۆ ساڵی خوێندنی (2010- 2011) جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێی توانا و پێویستییه‌كانیان و بۆ ساڵانی داهاتوو ته‌نیا ئه‌م ڕێنماییه جێبه‌جێده‌كرێت و كار به سیسته‌می كۆن ناكرێت.
§ به‌ندی یه‌كه‌م: ئامانجه‌كان
- مادده (1)
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالێتی خوێندنی دكتۆرا و به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌كانی خوێندن به‌پێی ستراتیژیه‌تی نوێی سه‌رده‌میانه كه ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه له‌لایه‌ن زانكۆكانی جیهان ده‌به‌خشرێت.
- ڕاهێنانی خوێندكار له‌سه‌ر سروشت و ڕێگاكانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زانستی ئاڵۆز و ڕاهێنانی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته توێژه‌رێكی زانستیی داهێنه‌ر.
- هاریكاری و هاوكاری زانستی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه له‌رێگای په‌یوه‌ندی نێوان خوێندكار و سه‌رپه‌رشتیارو خوێندن به‌شێوازی زانستی و له‌رێگای كه‌ناڵه زانستییه‌كان له ده‌ره‌وه له زانكۆكان و سه‌تنه‌ری توێژینه‌وه زانستییه‌كان.
- گه‌یشتن به ئاستێكی زانستی خوێندنی دكتۆرا له‌گه‌ڵ جیهانی پێشكه‌وتوو، به‌پێی ئه‌و بنه‌ماو پێوه‌رانه‌ی، كه به گشتی له‌جیهان كاری پێ ده‌كرێت و به‌رچاوه.
- دابینكردنی پێویستی و داواكارییه‌كانی بازاڕی كار.
- مادده (2)
ئه‌م ڕێنماییانه به‌شه‌كانی مرۆڤایه‌تی و زانستی و پزیشكی و ئه‌ندازه‌یی ده‌گرێته‌وه.
§ به‌ندی دووه‌م: وه‌رگرتن له خوێندن (القبول).
- مادده (3)
- وه‌رگرتنی خوێندكاری خوێندنی دكتۆرا به‌پێی پلانێكی ستراتیژی ده‌بێ، كه بگونجێ له‌گه‌ڵ پلانی گه‌شه‌پێدان له هه‌رێم .
- وه‌رگرتن له خوێندنی دكتۆرا به‌م مه‌رجانه ده‌بێت:
أ- ده‌بێ پاڵێوراو هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماسته‌ر بێت.
ب- ده‌بێ ئاستی پاڵێوراو جێگای وه‌رگرتن بێت له زمانی توێژینه‌وه و كۆمپیوته‌ر.
ج- نابێ پاڵێوراو وه‌رگیرابێت له دكتۆرا یاخود ده‌ركرابێت (فصل) یاخود سهرنهكهوتبێت به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می یاخود به‌جێهێشتنی خوێندن.
د- ده‌بێ پاڵێوراو خۆته‌رخانكردنی ته‌واو بكات بۆ خوێندنه‌كه‌ی.
ه- نابێ پاڵێوراو ته‌مه‌نی له (45) ساڵ زیاتر بێ.
- مادده(4)
زمانی خوێندن و توێژینه‌وه
- زمانی توێژینه‌وه و زمانی ئه‌و وڵاته‌ی كه خوێندكار بۆی ده‌چێت به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی بریارده‌ر ده‌بن له‌سه‌ر ئاست وجۆری زمانی داواكراو .
- ده‌بێ زمانی توێژینه‌وه و زمانی خوێندنی خوێندكار له ئاستێكی به‌رزدا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زمانی وڵاته‌كه جیاواز بوو له زمانی توێژینه‌وه ئه‌وه ده‌كرێ زمانی توێژینه‌وه‌كه له ئاستێكی به‌رزدابێت، خوێندكار مۆڵه‌تی پێ بدرێت تاكو زمانی وڵاته‌كه تا ئاستی مام ناوه‌ندی فێربێت.
- سه‌رپه‌رشتیار و لێجنهی زانستی بریارده‌ر ده‌بن له‌سه‌ر دیاریكردنی ئاستی زمانی داواكراو له خوێندكار.
- به‌ڵگه‌نامه و پێوستییه‌كانی توانستی زمانی توێژینه‌وه به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت به زمانه‌كه پێشكه‌ش بكرێت.
- رێنمایی تایبه‌ت به زمانه جیاكان له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رده‌كرێن و فه‌رمانی جیایان بۆ ده‌رده‌چێت.
- مادده (5)
- بۆ هه‌ر كورسیه‌كی خوێندن دۆسیه‌یه‌كی خوێندنی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێته‌وه و تیایدا ئه‌مانه روون ده‌كرێته‌وه: ناونیشانی توێژینه‌وه‌و پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی وه‌ك مامۆستایان و هه‌روه‌ها پێداویستییه داراییه‌كان و سه‌رچاوه زانستییه‌كان و بودجه‌ی پێویست له گشت قۆناغه‌كانی.
- دیاریكردنی سه‌رپه‌رشتیاری ناوخۆیی ده‌بێ له نێوان شاره‌زایان بێت له به‌ش، خاوه‌نی شاره‌زایی و زانیاری بێت به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌په‌رشتیارانی ده‌ره‌كی له یه‌كێك له زانكۆكان، یان سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه به‌سه‌نته‌ری جیهانی پێشكه‌وتوو بڕوایان پێكراوه.
- ده‌بێ دۆسیه‌ی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه جگه له‌ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه باس له كورته‌یه‌ك له پێناسه‌كردنی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كه و ئه‌رك و چالاكییه زانستییه‌كانی سه‌په‌رشتیاران و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كان و پێویستی و داواكارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كه بكات.
- دۆسیه‌ی توێژینه‌وه‌كه دوای ته‌واوكردنی ڕه‌وانه ده‌كرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌شی زانستی له كۆلێج و به‌رزده‌كرێته‌وه بۆلایه‌نی زانستی له زانكۆ و تیایدا ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه دیاری ده‌كرێت و بریار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كه ده‌ده‌رێت، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاری ئاست به‌رز وه‌ربگیرێت به‌پێی پێشبركێ، به‌شی په‌یوه‌ندار هه‌ڵده‌ستێ به ڕاگه‌یاندنی كورسی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له به‌شی په‌یوه‌ندار.
- لێجنهیهكی زانستی له زانكۆ پێكده‌هێنرێت بۆ چاوپێكه‌وتنی پێشكه‌شكارانی خوێندنی دكتۆرا و دیاری كردنی باشترینیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسی خوێندنه‌كه .
- دوای راگه‌یاندنی باشترین پاڵێوراو، خوێندكار وه‌رده‌گیرێت له خوێندن دوای واژووكردنی خوێندكار له‌سه‌ر گرێبه‌ست و كه‌فاله‌ت له‌گه‌ڵ زانكۆ.
- خوێندكار پابه‌ند ده‌بێت به ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی و كاركردنی له‌یه‌كێك له دام و ده‌زگاكانی حكومی بۆماوه‌یه‌ك كه له(5) ساڵ كه‌مترنه‌بێت.
- ئه‌و لایه‌نه‌ی سوود له خزمه‌ت و كاره‌كانی خوێندكاری ده‌رچوو وه‌رده‌گرێت هه‌ڵده‌ستێت به سه‌رفكردنی گشت تێچووی خه‌رجییه‌كان، كه بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی خوێندكار سه‌رف ده‌كرێت.
مادده (6) (خوێندن)
- ماوه‌ی خوێندنی دكتۆرا (4) چوار ساڵه.
- خوێندنی دكتۆرا دابه‌ش ده‌بێ بۆ ئه‌م قۆناغانه‌ی خواره‌وه:
أ/ قۆناغی پێشه‌كی (6) شه‌ش مانگی یه‌كه‌م كه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:
1. ئاشنابوون به ژینگه‌ی توێژینه‌وه‌و، به مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیار، به‌شه‌كان، تاقیگه‌كان.
2. گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی.
3. خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی وتار و توێژینه‌وه بڵاوكراوه‌كان له‌بواری پسپۆرییه‌كه‌ی.
4. ئاماده‌بوونی خوێندكار له وانه‌كان و خوێندنه‌كانی هه‌فتانه به‌زمانی توێژینه‌وه تایبه‌ت به‌بابه‌ت و لق و به‌شه‌كانی توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانكۆكان داده‌نرێت و رێك ده‌خرێت به كۆرس كه نزیكه‌ی (15- 20) یه‌كه‌یه.
5. به‌رنامه‌ی دڵنیایی جۆری له‌م قۆناغه كاری پێ ده‌كرێت.
6. ئاماده‌بوون له وانه‌كان (له وانه‌یه‌ك بۆ دوو وانه‌ی هه‌فتانه) له‌بواری پسپۆری وردی خوێندكار كه مامۆستا و كه‌سانی شاره‌زا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له‌بواری پسپۆریهكهیان.
7. به‌شی زانستی تایبتمهند هه‌ڵده‌ستێ به دیاریكردنی وانه‌كان (محاچرات) كه نابێ له (20) بیست وانه زیاتر بێ .
8. ده‌ستپێكردن به پرۆژه‌ی توێژینه‌وه.
9. بوونی ئاستێكی به‌رزی داواكراو له زمانی توێژینه‌وه و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر.
10. هه‌وڵدانی تاكه‌كه‌سی خوێندكار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی زمانه‌وانی و كۆمپیوته‌ری.
11. پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی كار كه (2500) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د وشه له‌خۆ بگرێت دوای (3) سێ مانگ به‌زمانی توێژینه‌وه تیایدا باس له كوورته‌یه‌ك له‌پرۆژه‌ی توێژینه‌وه و دیراساتی بڵاوكراوه و بڵاونه‌كراوه‌ی پێشووتر بكات.
12. دوای تێپه‌ربوونی (6) شه‌ش مانگ ده‌بێ خوێندكار ڕاپۆرتێك پێشكه‌ش بكات له (5000) پێنج هه‌زار وشه پێك بێت به شێوه‌ی دوو به‌ش (جزئین):به‌شی یه‌كه‌م- پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌ت به بابهتهكان و دیراساتی پێشووتر.
به‌شی دووه‌م- ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، كه به‌ده‌ستی هێناوه له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ.
13. خوێندكار ڕاپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات كه پێكدێت له بابه‌ت و رێگاكانی توێژینه‌وه و ده‌رئه‌نجامه پێشبینیكراوه‌كان و گفتوگۆكردن و سه‌رچاوه‌كان .
14. هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكاره‌كه و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگێنه‌رێكی تری ده‌ره‌كی، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره ده‌ره‌كییه به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكار و ئه‌نجومه‌نی به‌ش و كۆلێج ده‌ستنیشان ده‌كرێ و ده‌بێ شاره‌زایه‌كی ئه‌كادیمی بێت و كاری له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه جیهانیه دیاره‌كان كردبێت.
15.
أ- ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه باش بوو، خوێندكار له تواناكانی زمانه‌وانی و كۆمپیوته‌ر گه‌یشته ئاستی داواكراو ڕێگای پێده‌درێت له نزیكترین كاتدا سه‌فه‌ربكات بۆ ئه‌و وڵاته‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاره ده‌ره‌كییه‌كه‌ی لێیه.
ب- ئه‌گه‌ر خوێندكار نه‌گه‌یشته ئاستی داواكراو له زمان، مافی هه‌یه به‌رده‌وام بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ و هه‌ڵسه‌نگاندنی دووه‌می بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ناتوانێت له ته‌واوكردنی خوێندن به‌رده‌وام بێت، (یرقن قیده).
ب/ قۆناغی خوێندن له ده‌ره‌وه (6) شه‌ش مانگی دووه‌م
1. خوێندكاری پاڵێوراو سه‌فه‌رده‌كات بۆ ئه‌و وڵاته‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاره ده‌ره‌كییه‌كه‌ی لێیه.
2. ده‌ستپێكردن به‌پرۆژه‌ی توێژینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاستی زمانه‌وانی خوێندكار زۆر باش نه‌بوو به‌شداری پێ ده‌كرێت له خولێكی ڕاهێنانی خه‌ستی زمان بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ تر، ئه‌گه‌ر خوێندكار نه‌یتوانی له تاقیكردنه‌وه‌ی زمان سه‌ربكه‌وێ له ماوه‌ی (3) سێ مانگی یه‌كه‌م ئه‌وه مافی هه‌یه راهێنان بۆ (3) سێ مانگی تر درێژبكاته‌وه.
3. حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی خه‌رجی مووچه و ده‌رماڵه‌ی خوێندكار و كرێی خوێندن بۆ (3) سێ مانگی یه‌كه‌م ده‌گرێته ئه‌ستۆ. له ماوه‌ی (3) سێ مانگی دووه‌م، كرێ ی خوێندن بۆ خوێندكار سه‌رف ناكرێت. له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی دواتر خوێندكار خه‌رجییه‌كانی (مووچه و ده‌رماڵه) خۆی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر خوێندكار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و یان له كۆتایی (3) سێ مانگی یه‌كه‌م، یان دووه‌م هه‌ر نه‌یتوانی خه‌رجییه‌كانی بدات ئه‌وه فه‌رمانێك ده‌رده‌چێت به‌كۆتایی هێنان به خوێندن و گه‌رانه‌وه‌یی و جارێكی تر رێگا بۆ پێشكه‌شكردنی خوێندن پێ نادرێت.
4. ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زمانی توێژینه‌وه زمانی وڵاته‌كه نییه، پێوست ده‌كات له‌سه‌ر خوێندكار، كه زمانی وڵاته‌كه به شێوه‌یه‌ك بزانێت كه پێی بگوزه‌رێ، بۆ فێربوونی ئه‌و زمانه‌ش ده‌بێ بڕه بودجه‌ی بۆ دیاری بكرێت و له دۆسیه‌ی به‌رنامه‌كان ده‌نووسرێت و سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌نجومه‌نی به‌ش و كۆلێج ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌دات.
ج/ قۆناغی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له ده‌ره‌وه (ساڵی دووه‌م)
1. ئه‌م ماوه‌یه ساڵێكه ده‌كرێ نوێ بكرێته‌وه بۆ ساڵێكی تر.
2. خوێندكار هه‌ڵده‌ستێ به توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌شه‌كان، یان تاقیگه‌كانی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی .
3. له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم گشت خه‌رجییه‌كانی خوێندكار ده‌گرێته ئه‌ستۆ له (مووچه و ده‌رماڵه و كرێ ی خوێندن) وه له كاتی درێژكردنه‌وه‌ی خوێندن بۆ ساڵێكی تر به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكار و سه‌رۆكایه‌تی به‌ش، خوێندكار ته‌نها مووچه و ده‌رماڵه‌كانی بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام كرێی خوێندنی بۆ سه‌رف ناكرێت .
4. ده‌كرێ خوێندكار (6) شه‌ش مانگی تری بۆ درێژبكرێته‌وه به ره‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌نجومه‌نی كۆلێج له‌گه‌ڵ سه‌رفكردنی مووچه و ده‌رماڵه‌كانی به‌ڵام به بێ كرێی خوێندن.
5. له هه‌ندێ حاڵه‌ت و به‌پێی پێویستی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه، خوێندكار ده‌توانێ ساڵی توێژینه‌وه به شێوازی گونجاو بۆ توێژینه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ببات . بۆ نموونه ده‌توانێ له دوای ته‌واوكردنی (6) شه‌ش مانگ كاركردنی له زانكۆی سه‌رپه‌رشتیاره ده‌ره‌كیه‌كه‌ی بگه‌رێته‌وه هه‌رێم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و بابه‌تی پێویست بۆ توێژینه‌وه‌كه و دواتر خوێندكار ده‌توانێ بچێته‌وه ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی توێژینه‌وه‌ی.
6. ده‌بێ خوێندكار راپۆرتی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی هه‌موو (6) شه‌ش مانگێك و ساڵانه پێشكه‌ش بكات و راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
7. ئه‌گه‌ر خوێندكار ئه‌م قۆناغانه‌ی تێپهرنهكرد، یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له خوێندنی دكتۆرا.
8. ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه و ڕای هه‌ردوو سه‌رپه‌رشتیاره‌كه به ڕاپۆرتێكی فه‌رمی ده‌نێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌ش له زانكۆی دایك (له هه‌رێم) و وێنه‌یه‌ك له ڕاپۆرته‌كه له دۆسیه‌ی كه‌سی خوێندكار هه‌ڵده‌گیرێت.
9. بۆ سه‌رپه‌رشتیار هه‌یه له‌م قۆناغه هه‌ڵبستێت به سه‌ردانێكی به‌شه‌كان، یان تاقیگه‌كانی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی بۆ پیاوانی و دڵنیابوون و تێگه‌یشتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاری توێژینه‌وه‌كه. پێویسته سه‌ردانه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بێ بۆ تێبینی كردن و زانینی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌رووی خوێندكار ده‌بێته‌وه له كاتی كاركردن و خوێندنی له ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی .
د/ قۆناغی توێژینه‌وه له هه‌رێم (نووسینی نامه‌ی توێژینه‌وه)
(ساڵی سێ یه‌م وچواره‌م).
1. خوێندكار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌ی.
2. سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی سه‌ردانی خوێندكار ده‌كات له زانكۆی دایك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵی جارێك و هه‌رجاره‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان. تێچووی ئه‌م سه‌ردانانه له پلانی توێژینه‌وه‌كه ده‌نووسرێت له دۆسیه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه.
3. خوێندكار پابه‌ند ده‌بێت به پێشكه‌شكردنی راپۆرتی نیوه ساڵانه و ئه‌م ڕاپۆرته له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیار و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ، و له كاتی سه‌رنه‌كه‌وتنی خوێندكار له‌م قۆناغانه ناتوانێت خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
4. پێویسته هه‌تا كاتی كۆتایی هاتنی توێژینه‌وه، خوێندكار به (هاودانهری) سه‌رپه‌رشتیاره‌كان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك بڵاوكراوه‌ی ره‌سه‌نی (ئه‌سیڵ)ی زانستی له گۆڤارێكی جیهانی بڵاوكردبێته‌وه، فاكته‌ری كاریگه‌ری (Impact factor) ی بڵاوكراوه‌كه نابێ له یه‌ك (1.000) كه‌متر بێ، (بۆ بواری وێژه‌یی – رێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌كرێ). ئه‌گه‌ر خوێندكار هه‌تا كۆتایی خوێندن بۆی نه‌كرا ئه‌و بڵاوكراوه‌یه ئه‌نجام بدات ئه‌وا دكتۆراكه‌ی پێ نادرێ و به كه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
5. پێویسته خوێندكار هه‌تا كۆتایی خوێندن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له هه‌ر سێ مانگ جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش به به‌شه‌كه‌ی بكات سه‌باره‌ت به بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی (له سه‌ره‌تای دكتۆرا هه‌تا كۆتایی).
6. پێویسته خوێندكار به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر سێ مانگه، جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به دواترین بڵاوكراوه و داهێنانی بواره‌كه‌ی كه له گۆڤاره هه‌ره به‌رزه‌كانی جیهانی وه‌رگربێت. (له سه‌ره‌تای دكتۆرا هه‌تا كۆتایی ئه‌نجام ده‌یه‌وێ).
ه/ پێشكه‌ش كردنی نامه‌ی توێژینه‌وه (تقدیم الاگروحه)
1. له كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌دا خوێندكار هه‌ڵده‌ستێ به پێشكه‌شكردنی نامه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی بۆ به‌شی زانستی.
2. خوێندكار تاقی ده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن دوو مامۆستای هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر(تاقیكه‌ره‌وه Examiner) كه خاوه‌ن پسپۆر و شاره‌زابن، یه‌كێكیان هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كییه (له ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، ئه‌وه‌ی تریان هه‌ڵسه‌نگێنه‌رێكی تره و ده‌كرێ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ستنیشان بكرێت مه‌رجه، كه ئه‌و دوو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره به‌شدار نه‌بووبن له سه‌رپه‌رشتیكردنی خوێنكار وه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به پرۆژه‌كه‌وه نه‌بێت.
3. نامه‌ی توێژینه‌وه‌كه ده‌نێردرێت بۆ هه‌ردوو هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر و دواتر هه‌ریه‌كه‌یان به ته‌نیا پێش هه‌فته‌یه‌ك له گفتوگۆ و تاوتۆكردنی نامه‌كه راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م پێشكه‌ش به به‌شی زانستی ده‌كات.
4. دوای گفتوگۆكردن و تاقیكردنه‌وه (اختبار) راپۆرتێكی دوور و درێژ له‌سه‌ر چۆنێتی كار و پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه و ئاستی خوێندكار و توانای له كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌وه‌ش ده‌بێته بریارده‌ر له‌سه‌ر ده‌رچوون، یان ده‌رنه‌چوون (ورده‌كاری ئه‌و رێنماییه دواتر بڵاو ده‌كرێته‌وه).
5. بۆ خوێندكار هه‌یه نامه‌ی توێژینه‌وه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌م واته دوای دووساڵ و نیو (به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه) پێشكه‌ش بكات له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه و گفتوگۆكردن.
6. له‌حاڵه‌تی پێویست، بۆ خوێندكار هه‌یه ماوه‌ی دكتۆراكه‌ی درێژبكاته‌وه بۆ(6) شه‌ش مانگ به‌هۆكاری مه‌شروع و به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌نجومه‌نی كۆلێج، له‌م حاڵه‌ته‌ش مووچه‌ی ته‌واو بۆ خوێندكار سه‌رف ده‌كرێ به‌بێ پێدانی ئیمتیازات بۆ هه‌ردوو سه‌رپه‌رشتیاره‌كه.
7. له‌هه‌ندێك حاله‌تی تایبه‌ت به‌هۆكاری مه‌شروع بۆ خوێندكار هه‌یه بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگی تر درێژبكاته‌وه به‌بێ سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكار و ئیمتیازاتی هه‌ردوو سه‌په‌رشتیار.
مادده (7)
ده‌بێ سه‌رپه‌رشتیاری خوێندكاری دكتۆرا خاوه‌ن شاره‌زایی زانستی باش بێت و باوهرپێكراوبێت و پله‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
§ به‌ندی چواره‌م: پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵات
مادده (8)
پێكهاته‌ی كارگێڕی و ده‌سه‌ڵاتی خوێندنی باڵا له زانكۆ پێكدێت به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوانه‌ی له‌م ڕێنماییه‌دا هاتووه:
- ئه‌نجومه‌نی زانكۆ.
- ئه‌نجومه‌نی كۆلێج.
- ئه‌نجومه‌نی به‌ش.
مادده (9)
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌رپرسیاری باڵا و یه‌كه‌مه له زانكۆ، ئه‌م ده‌سه‌لاتانه‌ی هه‌یه:
- دانانی به‌رنامه و خشته‌یه‌كی گشتی بۆ مه‌نهه‌ج و یه‌كه‌كانی خوێندن.
- دانانی پلانی وه‌رگرتن له‌خوێندنی باڵا.
- دانانی كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا.
- پێدانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا.
مادده (10)
سه‌رۆكی زانكۆ هه‌ڵده‌ستێ یان یاریده‌ده‌ره‌كانی كه رایان ده‌سپێرێ (تخویل)، هه‌ڵده‌ستن به سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری زانستی و ته‌كنیكی وكارگێری و دارایی خوێندنی باڵا، وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
- ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێی راده‌سپێرێ (تخویل) له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی تایبه‌ته به‌خوێندنی باڵا له‌كاتی ته‌كلیفكردنی.
- په‌سه‌ندكردنی پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و په‌سه‌ندكردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كان و زانكۆ.
- ڕاسپاردنی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌پێی پێویست.
مادده (11)
ئه‌نجومه‌نی كۆلێج به‌رپرسه له كاروباری زانستی و كارگێری و دارایی و ته‌كنیكی خوێندنی باڵا، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به ڕاگر، وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
- به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پێی ڕاده‌سپێردرێ (تخویل) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان سه‌رۆكی زانكۆ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه هه‌یانه.
- ڕاسپارده كردن له هه‌موو كاروباره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی تایبه‌ت به كاروباری خوێندنی باڵا له كۆلێج.
- ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، دیاری كردنی ناونیشانی نامه و نامه‌ی توێژینه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاران، دانانی لێجنهی تاوتوێكردن، ئه‌نجامی تاوتوێكردن، دانانی لێجنهی تاقیكردنه‌وه‌كان.
مادده (12)
ڕاگری كۆلێج ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
- به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ پێی راده‌سپێردرێت (تخویل).
- په‌سه‌ندكردنی پێشنیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان، یان لێجنهكانی خوێندنی باڵای زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویست ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆلێج.
مادده (13)
- ئه‌نجومه‌نی به‌ش له‌و كۆلێجانه‌ی كه له به‌ش پێك دێت به‌رپرسه له كاروباری زانستی و ته‌كنیكی و رێكخستنی خوێندنی باڵا له بواری به‌ش وه بۆی هه‌یه ئه‌ركه‌كانی له‌م بابه‌ته هه‌مووی یاخود به‌شێكی بدات به لێجنهی باڵای دیاریكراو.
- له ناو به‌ش لێجنهی خوێندنی باڵا پێكده‌هێنرێت به سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه وتنه‌وه (تدریسین) كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ.
- سه‌رۆكی به‌ش هه‌ڵده‌ستێ به به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده و پێشنیاره‌كانی لێجنه بۆ راگری كۆلێج به ئه‌نجامدانی رێككاره كارگێرییه‌كان .
مادده (14)
(مواصفات الاطروحه) (شێوازی نامه‌ی توێژینه‌وه)
به‌پێی رێنمایی ناوخوێ وڵات شێوازی نووسینی نامه‌ی توێژینه‌وه دیاری ده‌كرێت.
ئه‌حكامی گشتی كۆتایی
مادده (15)
- له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیاران پێویسته له ئێستادا دۆسیه‌ی پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه و پلانه‌كانی كۆتایی ئاماده بكه‌ن.
- خوێندكارانی قۆناغه‌كانی (3، 2، 1)ی وه‌رگیراو له خوێندن پێش جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییه به‌رده‌وام ده‌بن به‌پێی ڕێنمایی كۆن یان پێشوو و مافیان هه‌یه بۆ ساڵی چواره‌م درێژبكه‌نه‌وه به مووچه‌ی ته‌واو به‌بێ خه‌رجكردنی ئیمتیازاتی هه‌ردوو سه‌رپه‌رشتیار، وه بۆ خوێندكار مافی درێژكردنه‌وه هه‌یه بۆ (6) شه‌ش مانگی تر به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌بێ خه‌رجكردنی مووچه و ئیمتیازاتی تر.
- كاروباره‌كانی دارایی تایبه‌ت به كرێی سه‌رپه‌رشتیكردن و وانه‌كان و پێشكه‌شكردنی زانستی و چاپكردنی نامه‌ی توێژینه‌وه‌و تاوتوێكردن، رێنمایی تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه كه له وه‌زاره‌ت ده‌رده‌چێت.
- زانكۆكان بۆیان هه‌یه ئه‌م ڕێنماییه بۆ ساڵی خوێندنی (2010- 2011) جێبه‌جێبكه‌ن به‌پێی توانا و پێویستییه‌كانیان و بۆ ساڵانی داهاتوو ته‌نیا ئه‌م ڕێنماییه جێبه‌جێده‌كرێت و كار به سیسته‌می كۆن ناكرێت.




