کاتی پێشکه‌ش کردنی داواکاری بۆ ئه‌م کاره بڵاوكراوه‌یه تێپه‌ڕ بوووه. ئه‌گه‌رچی هێشتا زانیاریه‌كانی ده‌توانن بیخوێنین، به‌ڵام هێچ پێشكه‌شكردنی نوێ بۆ ئه‌م کاره وه‌رناگیرێن.

پۆستى راگرى کۆلێجەکانى سەر بە زانکۆى سلێمانى

Reference: MHEJOB584
Location: Kurdistan-Arbil, Saladin, Iraq
Employer: Ministry of Higher Education, Kurdistan Region
Application deadline: CLOSED
Contact: N/A
Url: http://www.mhe-krg.org

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێویستى بە کەسانێکى شیاو هەیە بۆ پۆستى راگرى کۆلێجەکانى سەر بە زانکۆى (سلێمانى)، کە پێک هاتووە لە کۆلێجەکانى : (زانست، کشتوکاڵ، پزیشکى، زانستە مرۆڤایەتییەکان، زمان، ئەندازیارى، پزیشکى ڤێتێرنەرى، یاسا و رامیارى، پەروەردەى بنەرەتى/سلێمانى، پەروەردەى کەلار، ئاداب/خانەقین، پەروەردەى وەرزشى/سلێمانى، بازرگانى، دەرمانسازى، پزیشکى ددان).

مەرجەکان:

  • هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت. 
  • خزمەتى ئەکادیمى لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
  • لە بوارى کارگێڕیدا خاوەنى توانست و شارەزایى بێت.

ئەرک و دەسەڵاتەکان :

بەپێى یاساى ژمارە (10)ى ساڵى 2008ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى-حکوومەتى هەرێمى کوردستان.

مادەى پازدەم:

یەکەم: تایبەتمەندییە زانستییەکان :

  1.   بەدواداچوون و رێکخستنى خوێندنى بەرایى و باڵا و کارکردن لە پێناوى بەهێزکردنى بارودۆخى پەروەردەیى و زانستى دا.
  2.  پەسندکردنى راسپاردەى ئەنجوومەنى بەش و لقەکان.
  3.  رەزامەندى دەربڕین لەسەر دابەشکردنى بابەتەکانى خوێندن و یەکەکانى وەرزى بەسەر ئەندامانى دەستەى دەرس گوتنەوە و وانەبێژان و دامەزراندنى لیژنەکانى گفتوگۆکردنى نامەکان و دیاریکردنى کاتەکانیان.
  4. پیادەکردنى ئەو یاسا و پێڕەو و رێنوێنیانەى، کە لەبارەى رێکخستنى کاروبارى زانستى و پەروەردەیى و بڕیارى لایەنە باڵاکانەوە دەرچوونە.

دووەم: تایبەتمەندییە کارگێڕى و داراییەکان:

  1. پیادەکردنى ئەو یاسا و پێڕە و رێنوێنیانەى کە بە کاروبارى کارگێڕى و دارییەوە پەیوەستن.
  2. رەزامەندیى دەربڕین لەسەر راسپاردەى ئەو لێژنانەى کە لە کۆلێج و پەیمانگاکان پێک هاتووە.
  3. تۆمارکردنى خوێندکاران بۆ خوێندنى بەرایى و باڵا.
  4. رەزامەندیى دەربڕین لەسەر کڕینى کەل و پەلەکانى تاقیگە و پێداویستییەکانى دیکە لە گۆڤار و کتێب و هاوردنیان.
  5. رەزامەندیى دەربڕین لەسەر خەرجکردنى پاداشت بۆ ئەوانەى، کە لە دەرەوەى زانکۆن، لەبارەى مەشق و دەرس گوتنەوە و سەرپەرشتى کردنى نامەکان و بەشدارى کردن لە لیژنەى ئەزموونەکانى گشتگیر و لیژنەکانى گفتوگۆکردن، بەپێى یاساى بەرکارەکان.
  6. راسپێرى بۆ گۆڕینى ناونیشانى تەکنیککاران و کارگێڕان، لەچوارچێوەى میلاکى کۆلێج یان پەیمانگا، بەگوێرەى حوکمەکانى یاسا و پێڕە و رێن.
  7. راسپێرى بۆ گواستنەوەى کارمەندان لە تەکنیککاران و کارگێڕان و دابەشکردنیان بەسەر کۆلێج و پەیمانگا و فەرمانگەکانى زانکۆدا.

سێیەم:

راگر بۆى هەیە هەندێ لە دەسەڵاتەکانى زانست و کارگێڕیى و دارایى خۆى بە سەرۆکى بەش و یاریدەدەرانى بسپێرێت.

تیبینى :

-پێویستە داواکار cv خۆى بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرێت:

jobs@mhe-krg.org

-دوا کات بۆ وەرگرتنى داواکارییەکان تا 29/8/2010 دەبێت.