هەلى کار-دامەزراندن له وەزارەتى خوێندنى باڵا
23 Aug 2010
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت، کە پێویستى بە (3) سێ کەس هەیە بە مەبەستى دامەزراندنیان لە بەڕێوەبەرایەتى (پلاندانان و ئامار) لە دیوانى وەزارەت، بەم بوار و ناونیشانانەى کە لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە :
1.دوو کەس، کە هەڵگرى بەکالۆریۆس بن لە بوارى ئامار.
2.کەسێک، کە دەرچووى بەشى زمانى ئینگلیزى بێت.
* پێشکەشکاران بۆ بەدەستهێنانى ئەم هەلى کارە، لانى کەم دەبێ ئەم مەرجانەیان تێدا بێت :
1. شارەزایى لە بوارى ئامار هەبێت.
2. کۆمپیوتەر بە باشى بزانێ بە تایبەت بەرنامەى (ئەکسیس).
3. لەتەک زمانى کوردی، زمانەکانى عەرەبى و ئینگلیزى بە باشى بزانێت.
تێبینى :
لەپێناو کات بەفیڕۆ نەچوون و کارئاسانى کرد،، پێویستە خوازیار لە کاتى پێشکەشکردنى داواکارى، ناوى پۆستە راگەیانراوەکە ئاماژە پێ بکات.
دوایین کات بۆ پێشکەشکردنى داخوازییەکان 5/ 9/ 2010 دەبێت.
تکایە cv و داواکارى بۆ ئەم ئیمەیڵەى خوارەوە بنێرن :jobs@mhe-krg.org
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى



