سێ پۆستى راگرى فاکەلتى له كۆيه
26 Aug 2010
Reference:
MHEJOB590
Location:
Koya, Kurdistan/Saladin, Iraq
Employer:
The Koya University
Application deadline:
CLOSED
Contact:
N/A
Url:
http://www.koyauni.ac/
زانکۆى کۆیە پاش داڕشتنەوەى هەیکەلیەتى زانکۆ لەسەر سیستەمى ستاندەردى جیهانى، پێویستى بەپۆستى (3) راگر هەیە، بۆ بهڕێوه بردنی (3) فاکەلتى (کۆلێجى ئاوێتەکراو)، کە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
- فاکەلتى زانست و ئەندازه : کەپێکهاتووە لەیەکگرتنەوەى کۆلێجى ئەندازه (8 بەش)، کۆلێجى زانست (4 بەش) کۆلێجى کشتوکاڵ (2 بەش).
- فاکەلتى ياسا و زانستە کۆمەڵایەتیەکان: کەپێکهاتووە لەیەکگرتنەوەى کۆلێجى یاسا، کۆلێجى وەرزش، چەند بەشێکى کۆلێجى زانستە کۆمەڵایەتیەکان پەیمانگاى راهێنانى مامۆستایان.
- فاکەلتى ئهدهبياب: کەپێکهاتووە لەیەکگرتنەوەى کۆلێجى زمان چەند بەشێکى کۆلێجى زانستە کۆمەڵایەتیەکان.
مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- خزمەتى ئەکادیمى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
- ئەزمونێکى دەوڵەمەندى لەکارگێڕى و توانستى زانستىدا هەبێت.
تێبینى:
- هەر مامۆستایەکى زانکۆ ئەو مەرجانەى سەرەوەى تێدابێت لەهەر شوێنى بێت لە ناوەوە و لە دەرەوەى وڵات دەتوانێ داوا پێشکەشى بکات.
- پێویستە داوکار (.C.V)ى خۆى راستەوخۆ ئاراستەى نووسینگەى سەرۆکى زانکۆ یاخود بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرێت: u.koya@yahoo.com
- دواکات بۆ وەرگرتنەوەى داواکارییەکان تا 5/9/2010 دەبێت.



