پرۆگرامی ماسته‌ر له ده‌روونزانی كلینیكی
29 Aug 2010
زانكۆی كۆیه به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هارتلاند ئه‌لایه‌نس (Heartland Alliance) كه بنه‌كه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، به‌رنامه‌ی ماسته‌ر له ده‌روونزانی كلینیكی راده‌گه‌ێنێت بۆ ساڵی خوێندن (2010-2011). ئه‌و پرۆگرامه هاوبه‌شه له‌لایه‌ن مامۆستایانی په‌یمانگای ئه‌دله‌ر بۆ ده‌روونزانی پرۆفیشنال (Adler School for Professional Psychology) به‌رێوه‌ده‌چێت بۆیه خوێندن تیایدا به زمانی ئینگلیزی ده‌بێت. دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردن 23/9/2010.
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن:
A: له‌لایه‌ن هارتلاند ئه‌لایه‌نس:
- وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی كه به زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن مامۆستایانی په‌یمانگای ئه‌دله‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
- هه‌لگری بروانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس بێت له بواری ده‌روونزانی، یان په‌روه‌رده‌و ده‌روونزانی، یان رێنمایی.
B: له‌لایه‌ن زانكۆی كۆیه:
- ته‌مه‌نی له 45 ساڵ زیاتر نه‌بێت.
- به‌ڵێن بدات كه له زانكۆی كۆیه كار بكات پاش ته‌واو كردنی پرۆگرامه‌كه به لای كه‌مه‌وه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ی، جگه له‌وانه‌ی كه به هه‌ماهه‌نگای له‌گه‌ڵ هارتلاند ئه‌لایه‌نس كار ده‌كه‌ن.
- كه‌فاله‌ی پێویست بدات.
- ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بێت.
- پێشكه‌شكار نابێت نمره‌ی له 65% كه‌متر بێت له به‌كالۆریۆس، یان له‌چاره‌كی یه‌كه‌م بێت.
تێبینی: بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر‌و فۆرم‌و پێشكه‌شكردن ده‌توانرێت سه‌ردانی نووسینگه‌ی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی‌و خوێندنی باڵا، له‌زانكۆی كۆیه بكرێت.



