دەرئەنجامى بەرنامەى تواناسازى HCDP
دوا بە دواى راگەیاندنى دەرئەنجامى سەرەتایى پاڵێوراوانى بەرنامەى تواناسازى HCDP بۆ خوێندنى ماستەر یان دکتۆرا لە دەرەوەى وڵات، ده‌رگای سکاڵا و داواکاری چاوپێخشانه‌وه کرایه‌وه. زانیاری تێروته‌سه‌ل و خشته‌ی کۆکردنه‌وه‌ی خاڵه‌کان خرانه به‌رده‌ست پێشکه‌شکاران، تاوەکو هه‌موو لایه‌کمان له پاراستنی مافی کاندیده‌کان و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دڵنیابین. هه‌تا دواساتی پێشکه‌ش کردنی سکاڵا، له 7/10/2010 هه‌زار و ده دانه فۆڕمی سکاڵا به ئیمه‌یلی فه‌رمی به ده‌ستمان گه‌یشت. دیسانه‌وه بۆ دڵنیابوون له دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێگرتن له ده‌ستێوه‌ردان، هه‌ر فۆرمێکی به په‌یوه‌ندی شه‌خسی هاتبێ وه‌یان بۆ ئیمه‌یلێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌دره‌سه فه‌رمیه‌که گه‌یشتبێ، ڕه‌چاو نه‌کراوه.
له وه‌زاره‌ته‌وه، لیژنه‌ی وردبینی و لیژنه‌یه‌کی باڵاتر بۆ چاوپێخشاندنه‌وه و تاوتوێ کردن و بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌موو سکاڵایه‌ک دانرا.هه‌روه‌ها کار له‌سه‌ر هه‌موو جۆره زانیاریه‌ک کراوه که له زانکۆکانه‌وه وه یان به ئه‌دره‌سه فه‌رمیه‌که به وه‌زاره‌ت گه‌یشتووه. ته‌واوی ئه‌و پڕۆسه‌یه له کۆنووسی لیژنه‌کان دا تۆمار کراون و له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه لیستی ناوی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی سکاڵا‌و و چاوپێخشاندنه‌وه.




