به‌شی دڵنيايی جۆری له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
په‌ره‌پێدانی دلنیایی جۆری فیرکردن له ناو زانکۆ و په‌یمانگاکاندا یه‌کێکه له ستراتیجیه گرنگه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی... ئه‌م پرۆسه‌یه به پرۆسه‌یه‌کی نوێ ئه‌ژمێردرێت له‌ناو ئه‌زموونی ئه‌مڕۆی خوێندنی بالا له هه‌رێمی کوردستان .
زانکۆ و په‌یمانگه‌کانمان له هه‌رێمی کوردستان بریتین له کۆمه‌ڵگایه‌کی تێکه‌ڵ له قوتابی خوێندکار ، مامۆستا ، زانا و کارمه‌ند که به‌تێکڕایی هه‌ر هه‌مویان ده‌بێت پابه‌ند بن به پێشکه‌شکردنی زانست له ئاستێکی به‌رزدا وه له گشت بواره‌کاندا . ئه‌رکی سه‌رشانی زانکۆ و ده‌سته‌کانه که له ئاستێکی زۆر به‌رزدا هاوبه‌شی بکه‌ن له پێشخستنی "کۆمه‌ڵگا" له بواری خوێندن و فێربوون و تویژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌دا. جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆریه که نرخ ده‌دات به‌و ئاسته به‌رزه و هاووڵاتی ناو کۆمه‌ڵگا دڵنیا ده‌کاته‌وه له په‌یامی زانکۆ و ده‌سته‌کانمان.
له‌م بواره‌دا په‌یامی وه‌زاره‌ته‌که‌مان دڵنیاکردنی قوتابی خوێندکاره له ئاستی ئه‌کادیمی زانکۆ و ده‌سته‌کان وه هه‌روه‌ها دروستکردنی ژینگه‌یه‌که که تێیدا خوێندن و فیربون و توێژینه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدان ، ئه‌م ئاسته‌ش ده‌بێت هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ستانده‌ری زانکۆکانی جیهان. کارکردن له‌سه‌ر دڵنیایی جۆری خاڵه لاوازه‌کان و خاڵه پته‌وه‌کانی ناو زانکۆ و په‌یمانگاکان نیشان ده‌دات، که دواتر ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه به‌رزڕاگرتنی ئاستی زانست دابڕێژرێت.
دڵنیایی جۆری بریتیه له چه‌ند چالاکیه‌ک که وه‌ڵامی گشت پرسیاره گرنگه‌کان ده‌داته‌وه... له‌وانه (1) دڵنیایکردنی زانکۆ و په‌یمانگاکان له پێدانی ئه‌و بڕوانهمهیهی که ده‌یدات به قوتابی خوێندکار ، (2) دڵنیاییکردن له جۆری خوێندن و گۆتنه‌وه‌ی وانه‌کان وه (3) پشتگیریکردنی قوتابی خوێندکار له‌کاتی وه‌رگرتنی کۆرسه‌کانیان.
له پرۆژه‌ی دڵنیایی جۆریدا ماف و ئه‌رکی قوتابی خوێندکار له ناو زانکۆ و ده‌سته‌کانماندا ده‌ستنیشان کراوه. ئه‌رکی زیاتر ده‌درێت به مامۆستای وانه بێژ که له‌خۆیدا به ئۆتۆماتیکی ده‌بێته دروستبوونی هه‌ماهه‌نگیه‌کی زانستی له نێوان قوتابی خوێندکار و مامۆستای وانه‌بێژدا.
کارکردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌مڕۆ له سه‌ره‌تادایه و وه‌ک نموونه چه‌ند به‌ش و کۆلیژێک ته‌رخان کراون و له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌کار ده‌بن و له مانگی ئه‌یلولدا پرۆژه‌که به تێکڕایی ده‌که‌وێته جێبه‌جێکردن له گشت زانکۆ و ده‌سته‌کاندا.
به‌ره‌و به‌رزڕاگرتنی ئاستی ئه‌کادیمی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی کوردستان
بۆ زانیاری کلیک له سه‌ر ئه‌م لینکه بکه پرۆسه‌ى دلنیایی جۆری فیرکردن




