ياسا و ڕێنماييه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان
رِێنماییه‌كانى گواستنه‌وه و دابه‌زینى خوێندنى خوێندكاران له زانكۆ و ده‌سته‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2010-2011
یه‌كه‌م: گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران له كۆلێژى كۆنمره كه‌مه‌كان بۆ كۆلێژى كۆنمره به‌رزه‌كان:
خوێندكاران مافى گواستنه‌وه‌ى هه‌یه له كۆلێژى كۆنمره كه‌مه‌كان بۆ كۆلێژى كۆنمره‌به‌رزه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌یان هه‌بێت، (به پىَ ى فۆرمى ژماره (1)):
- ده‌بێت خوێندكار ساڵى یه‌كه‌مى بێت له زانكۆ، واته ساڵى كه‌وتن یا دواخستنى نه‌بێت.
- خوێندكار یه‌كه‌م بێت له‌سه‌ر به‌شه‌كه‌ى و تێكرِای نمره‌ى له 80% كه‌متر نه‌بێت.
- گواستنه‌وه‌ى خوێندكار بۆ كۆلێژه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكى:ده‌بێت له شه‌شه‌مى ئاماده‌یى له وانه‌كانى: (فیزیك،كیمیا، زینده‌وه‌رزانى)70%كه‌متر نه‌بێت، وه‌بۆ كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌ندازیارى له وانه‌كانى: (فیزیك، ماتماتیك)70%كه‌متر نه‌بێت، وه له خولى یه‌كه‌م له‌م وانانه ده‌رچووبێت.
- یه‌كه‌مى به‌شى زینده‌وه‌رزانى له كۆلێژى زانست، وه یه‌كه‌مى كۆلێژى ڤێتێرنه‌رى ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانى (ڕ،ب،ج)یان هه‌بێت مافى گواستنه‌وه‌یان ده‌بێت بۆ كۆلێژى پزیشكى، وه یه‌كه‌مى به‌شى كیمیا بۆ كۆلێژى ده‌رمانسازى، وه یه‌كه‌مى به‌شى فیزیك و ماتماتیك و كۆمپیوته‌ر و جیولۆجی له كۆلێژی زانست بۆ كۆلێژى ئه‌ندازیارى.
- یه‌كه‌مى به‌شه‌كانى: (مێژوو،جوگرافیا،كۆمه‌ڵناسى،شوێنه‌وار،فه‌لسه‌فه) له‌كۆلێژه‌كانى ئه‌ده‌بیات، زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان: مافى گواستنه‌ویان ده‌بێت بۆ كۆلێژى یاسا، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانى (ڕ،ب)یان هه‌بێت.
- یه‌كه‌مى كۆلێژى كشتوكاڵ: مافى گواستنه‌وه‌ى هه‌یه بۆ كۆلێژى ڤێتێرنه‌رى ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانى (ڕ،ب،ج) هه‌بێت.
بۆ هه‌ر بابه‌تێكى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار به برگه‌ى (یه‌كه‌م) كه له برگه‌كانى (ڕ،ب،ج،د،ه،و) دا نه‌هاتووه، یا هه‌مووار كردنى ئه‌و برگانه ره‌چاوى پلانى وه‌رگرتنى ساڵى (2010-2011) و ساڵه‌كانى دواتر ده‌كرێت، به پىَ ى پلانى په‌سه‌ندكراویى هه‌ر ساڵێك له‌كاتى خۆیدا.
دووه‌م: گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران له نێوان زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێم:
خوێندكار: مافى گواستنه‌وه‌ى ده‌بێت له گشت قۆناغه‌كان، (جگه له قۆناغى یه‌كه‌م كه گواستنه‌وه‌ى تێدانیه). له نێوان زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى هه‌رێم ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ى هه‌بێت:
خوێندكار ده‌رچووبێت له خوولى یه‌كه‌مدا به پله‌ى باشه، یا سه‌رووتر و دانیشتووى هه‌مان پارێزگا یا ئه‌و شاره بێت كه گواستنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت.
- خوێندكار ئه‌گه‌ر دایكى یان باوكى كۆچى دوایى كردبێت، وه ده‌بێت به به‌ڵگه‌ى فه‌رمى بیسه‌لمێنێت له (بیان الوفاه) و(ێوره القید)، دانیشتووى هه‌مان پارێزگا یا ئه‌و شاره بێت كه گواستنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت.
- ئه‌گه‌ر خوێندكار هاوسه‌رگیرى ببه‌ستێت وه ده‌بێت به به‌ڵگه‌ى فه‌رمى بیسه‌لمێنێت له: گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى، ناسنامه‌ى بارى شارستانى، (ێوره القید)ى رِه‌سه‌ن و به فه‌رمى تۆمار كردنى له لیستى بارى شارستانى، وه دڵنیایى ده‌رچوون (ێحه الێدور) بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كان بكرێت، وه به هه‌مان شێوه بۆ ئافره‌ت رِه‌چاوى جیابوونه‌وه‌ى خێزانى (گلاق) بكرێت وه له كاتى ده‌ركه‌وتنى هه‌ر ساخته‌كاریه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كان لێپرسینه‌وه‌ى یاساییان له گه‌ڵ بكرێت.
- هه‌رخوێندكارێك له ساڵى خوێندنیدا منداڵى ببێت، وه به به‌ڵگه‌ى فه‌رمى بیسه‌لمێنێت.
- منداڵى: (كورِ و كچى) شه‌هید و ئه‌نفال كراوه‌كان مافى گواستنه‌وه‌یان هه‌یه له نێوان زانكۆ و ده‌سته‌كان بۆ هه‌مان كۆلێژ/ په‌یمانگا و به‌شى كه‌لێى ى وه‌رگیراون، وه‌به نووسراوى وه‌زاره‌تى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، وه به‌واژووى به‌رێز وه‌زیرى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌بێت.
- خوێندكارى: (كورِ و كچ)ى مامۆستاى زانكۆ وده‌سته‌كان له هه‌ڵگرانى برِوانامه‌ى ماسته‌ر ودكتۆرا له (مامۆستاى یاریده‌ده‌ر، مامۆستا، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر، پرۆفیسۆر) مافى گواستنه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌رچووبن، هه‌روه‌ها كور و كچى فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ/ ده‌سته‌كان ئه‌گه‌ر پانزه ساڵ رِاژه‌ى فه‌رمانبه‌ریان هه‌بێت.
- له به‌ر ئه‌وه‌ى له دوو ساڵى رابردوودا په‌یمانگاكانى خوێندنى ته‌كنیكى زیاتر له تواناى خۆیان و سه‌رووى پلانى وه‌رگرتن خوێندكاریان وه‌رگرتووه، وه گرفتیان زیاتر هه‌یه بۆیه بۆ ئه‌نجومه‌نى ده‌سته هه‌یه سه‌یرى داواى گواستنه‌وه‌ى خوێندكارانى سه‌رنه‌كه‌وتوو له قۆناغى (یه‌ك) یان ئه‌وانه‌ى خوێندنیان دواخستووه له نێوان به‌ش و په‌یمانگاى هاوشێوه‌دا ئه‌گه‌ر یه‌كىَ له مه‌رجه‌كانى خاڵى (ب،ج،د،ه،و) له برگه‌ى (دووه‌م) بیانگرێته‌وه، ته‌نها بۆ ساڵى خوێندنى (2010-2011).
- خوێندكار له خوێندنى به‌یانیان مافى گواستنه‌وه‌ى هه‌یه بۆ خوێندنى ئێواران به‌مه‌رجێك له هه‌مان پسپۆرى خۆیدا بێت و له هه‌مان زانكۆ بێت، دوای لاری نه‌بوونی هه‌ردوولا و به‌پێ ی توانای به‌شه‌كه، له گه‌ڵ رِه‌چاوكردنى كۆ نمره‌كه‌ى.
- (خوێندكاران)ى كۆلێژه ئه‌هلیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافى گواسته‌وه‌یان نیه بۆ زانكۆ و كۆلێژه حكومیه‌كان.
- گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له به‌شه‌كانی ئێواران بۆ به‌شه‌كانی هاوشێوه‌ی به‌یانیان ناكرێت.
- هه‌موو گواستنه‌وه‌یه‌كى قوتابیان له نێوان كۆلێژ/ په‌یمانگاكان به‌رێگاى كۆلێژ/ په‌یمانگاكان، وه سه‌رۆكایه‌تى زانكۆكان/ سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته ده‌بێت ( به‌پىَ ى رێزبه‌ندى و په‌یوه‌ندى) به‌مه‌رجێك دواى ئه‌نجامدانى وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌راییه‌كان بدرێته وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان.
- مامه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران ده‌ست پىَ ده‌كات به پرِكردنه‌وه‌ى (فۆرمى ژماره(2))، له تۆمارى كۆلێژ/ په‌یمانگا به رِه‌چاوكردنى رِه‌زامه‌ندى به‌شى زانستى، ئینجا ده‌نێردرێت به نووسراوى فه‌رمى بۆ تۆمارى گشتى زانكۆ/ ده‌سته، وه دواى رِه‌زامه‌ندى تۆمارى گشتى زانكۆ/ ده‌سته ده‌نێردرێته تۆمارى گشتى زانكۆ/ ده‌سته‌ى داواكراو تا لارى نه‌بوونیان به فه‌رمى وه‌ربگیرێت له گه‌ڵ رِه‌چاوكردنى لارى نه‌بوونى به‌شى (كۆلێژ/ په‌یمانگا)ى داواكراو له گه‌ڵ موقایسه كردنى وانه‌كان له لایه‌ن به‌شى زانستى داواكراو دا، ] له ته‌ك ناردنى لیستى ئه‌و وانانه‌ى كه‌خوێندویه‌تى له گه‌ڵ یه‌كه‌كان له سالاَنه و وه‌رزیه‌كاندا[ به شێوه‌یه‌ك:(ئه‌گه‌ر وانه‌ى داواكراو زیاتر له دوو وانه‌ى سالاَنه، یا چوار وانه‌ى وه‌رزى بوو ده‌بىَ قۆناغێك داببه‌زێندرێت)، وه له كاتى پێشبركىَ له سه‌ر گواستنه‌وه‌كان له یه‌ك پرۆسه‌دا رِه‌چاوى كۆنمره‌ى قۆناغه‌كه‌یان ده‌كرێت، وه هه‌موو فه‌رمانى گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران به واژووى سه‌رۆكى زانكۆ، سه‌رۆكى ده‌سته ده‌بێت، به پىَ ى په‌یوه‌ندى گواستنه‌وه‌كه.
- بۆ ئه‌نجومه‌نى زانكۆ یا ئه‌نجومه‌نى ده‌سته هه‌یه سه‌یرى داواى گواستنه‌وه‌ى هه‌ندىَ له خوێندكاران بكات بۆگشت قۆناغه‌كانى خوێندن، (جگه له قۆناغى یه‌كه‌م كه گواستنه‌وه‌ى تێدا نیه)، بۆ كۆلێژ و په‌یمانگا و به‌شى هاوشێوه له شوێنى نیشته‌جێبوونیان به‌و هۆیانه‌ى (وه‌ك نه‌خۆشى قورس و به‌رده‌وام به پىَ ى رِاپۆرتى پزیشكى په‌سه‌ندكراوو باوه‌رپێكراو له لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى، یان بارى كۆمه‌لاَیه‌تى سه‌خت وه ده‌بىَ به به‌ڵگه‌ى فه‌رمى بیسه‌لمێنێت) كه له توانایان نه‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له كۆلێژ، په‌یمانگاكانى خۆیاندا به‌رده‌وام بن له خوێندن، وه ئه‌م حاله‌تانه زۆر سنوور دار ده‌بن، وه میكانیزمی جآ به‌جآ كردنی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: ئه‌گه‌ر داواى گواستنه‌وه‌كه له نێوان دوو زانكو/ ده‌سته‌دا بوو, ئه‌وا مامه‌ڵه‌كه به هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان(المستمسكات) له‌لایه‌ن تۆمارى گشتى زانكۆ/ ده‌سته‌ى كه‌گواستنه‌وه‌كه‌ى لىَ ده‌كرێت ده‌نێردرێته زانكۆ/ ده‌سته‌ى كه گواستنه‌وه‌كه‌ى بۆده‌كرێت, بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌كه بخرێته ئه‌نجومه‌نى زانكۆ/ ده‌سته, بۆ برِیارى پێوست به رِه‌چاوكردنى لارى نه‌بوونى به‌ش و كۆلێژ/ په‌یمانگا و توانایان و به‌رابه‌ركردنى وانه‌كان(المقایسه), وه‌دواى برِیاردان, زانكۆ/ ده‌سته‌ى ئه‌سلى خوێندكارى لىَ ئاگادار ده‌كرێته‌وه، وه دواى به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى: وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌راییه‌كان ده‌درێته وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان.
- ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت ده‌بێت به‌پىَ ى پلانى وه‌رگرتن و له رێگاى ناوه‌ندى وه‌رگرتنه‌وه وه‌رگیرابن، وه له مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پآ ده‌كرآ، وه دواكارى گواستنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت له رۆژى 1/7/2010 تا رۆژى 30/9/2010 به مه‌رجىَ ده‌رچوونى فه‌رمانى زانكۆیى، ده‌سته‌یى گواستنه‌وه‌یان له 15/10/2010 تێپه‌رنه‌كات.
له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو مامه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه له نێوان زانكۆ، ده‌سته‌كانى هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، پێویستى به ره‌زامه‌ندى هه‌ردوولایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت، بۆیه ده‌بىَ رِه‌چاوى تایبه‌تمه‌ندى زانكۆ، ده‌سته‌كان بكرێت ئه‌گه‌ر له رِوانگه‌ى زانستیه‌وه لارى نه‌بوونیان نیشان نه‌دا له سه‌ر مامه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه.
سىَ یه‌م: گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكانى ناوه‌راست و باشوورى عیراق بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێم (سنووردار ده‌بێت، له حاڵتى زۆر پێویستدا، جگه له قۆناغى یه‌كه‌م كه گواستنه‌وه‌ى تێدا ناكرێ) به‌م شێوه‌ى خواره‌وه:
- مامه‌له‌ى گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت به هه‌مان مه‌رجی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له نێوان زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم، وه‌كو له خاڵه‌كانی برِگه‌ی (دووه‌م) دا هاتووه، بۆهه‌مان قۆناغ و به‌شى هاوتا و له كۆلێژ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم، وه هاوسه‌نگی وانه‌كانیان بۆ ده‌كرێت به پىَ ى رێنماییه‌كان.
- رِه‌چاوى رِێنمایه‌كانى هه‌رێم بكرێت بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن له‌وانه كانى (المفاچله)وه ده‌رچونیان له خولى یه‌كه‌م له‌وانه پسپۆریه‌كان.
- شایسته بوونى خودى برِوانامه‌كانیان بۆوه‌رگرتن له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى هه‌رێم, وه‌له كاتی شایسته نه‌بوونی دا بۆ ئه‌و به‌شه ، وه‌كو (دواناوه‌ندی پییشه‌یی و قوتابخانه ئایینیه ناره‌سمیه‌كان و هاوشێوه‌یان) گواستنه‌وه‌یان بۆ ناكرێت.
- گواستنه‌وه له نێوان كۆلێژ‌و په‌یمانگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانى ئه‌وقاف كاروبارى ئایینى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى پێشووى عیراقى: (الوقف السنى) و(الوقف الشیعى) ئێستاكه, بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى هه‌رێم ناكرێت, چونكه ئه‌وانه تایبه‌تمه‌ندن به‌وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كانیان.
- ده‌بێت خانه‌واده‌ى قوتابى دانیشتووى هه‌رێم بێت و بۆ ئه‌مه‌ش پشتگیرى پارێزگاى شاره‌كان و پشتگیرى شوێنى ئیشى و ه‌نیشته‌جێ بوونى باوك یان دایكى هه‌بێت.
- گواستنه‌وه به پێ ى توانستى و ره‌زامه‌ندى به‌ش و كۆلێژه‌كان ده‌بێت وه له‌حاله‌تى زۆر پێویستدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌پىَ ى رێژه‌ى دیارى كرا‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، كه نابىَ هه‌موو گواستنه‌وه‌كان له 10% ى ژماره‌ى خوێندكارانى به‌شه‌كه زیاتر بێت، وه له‌كاتى داواكارى زیاتر ده‌بىَ به یه‌كجار و به پىَ ى پێشبركىَ برِیاریان لىَ بدرێت..
- مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی خوێندكار ده‌ست پآ ده‌كات له (ماوه‌ی گواستنه‌وه له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم و عێراقی فیدرِاڵ) ده‌بێت، وه له كۆلێژ/ په‌یمانگای ئه‌ێلی خوێندكار، مامه‌ڵه كه ده‌ست پآ ده‌كرآ، به‌هاوپێچ كردنی سه‌ربرده‌ی خوێندكار (سیره الگالب الدراسیه) له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌و وانانه‌ی كه خوێندویه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كان له ساڵانه و وه‌رزیه‌كاندا: (المواد الدراسیه والوحدات فی السنوات والفێول الدراسیه) وه له‌وێشه‌وه ده‌نێردرێته زانكۆ/ ده‌سته (هیئه التعلیم التقنی) له‌وێشه‌وه رِاسته‌وخۆ به‌نووسراوی فه‌رمی ده‌نێردرێته زانكۆ/ ده‌سته‌ی داواكراو له هه‌رێمدا. وه له‌لایه‌ن زانكۆ/ ده‌سته له‌هه‌رێمدا ده‌نێردرێته كۆلێژ/ په‌یمانگای داواكراو، وه له‌حاله‌تی لاری نه‌بووندا هاوتاكردنی (مقایسه) وانه‌كانی له‌به‌شی زانستی داواكراو بۆ ده‌كرآ به شێوه‌یه‌ك: (ئه‌گه‌ر وانه‌ى داواكراو زیاتر له دوو وانه‌ى ساڵانه، یا چوار وانه‌ى وه‌رزى بوو ده‌بێ قۆناغێك داببه‌زێندرێت) له وێشه‌وه ده‌نێردرێته‌وه تۆماری زانكۆ/ ده‌سته، دوای كاری پێویست رِاسته‌وخۆ بىَ گه‌رانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت وه‌لاَمى خودى زانكۆ/ ده‌سته‌ى ئه‌ێلى خوێندكار ده‌درێته‌وه، وه وێنه‌یه‌كیش ده‌درێته وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ وتوێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێم.
- - هه‌موو گواستنه‌وه یا میوانداریه‌كى به كۆمه‌ڵ و نیمچه كۆمه‌ڵ له شێوازى (خوێندكارانى یه‌زیدى و شه‌به‌ك...هتد) له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ته‌وه برِیارى لىَ ده‌درىَ به رِاوێژ له گه‌ڵ زانكۆ و ده‌سته‌كان، میكانیزمى جىَ به‌جىَ كردنى بۆ داده‌نرىَ.
- ئه‌و خوێندكارانه‌ى ده‌رچووی ئاماده‌یی یه‌كانی هه‌رێمن و له كۆلێژ و په‌یمانگاكانی ناوه‌ند و باشوور وه‌رگیراون، مافی گواستنه‌وه ومیوانداریان نییه بۆ زانكۆ و ده‌سته‌كانی هه‌رێم، به پێ ى رێنمایى و به‌ڵێننامه‌كانیان.
قوتابى ده‌رچووى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم مافى پێشكه‌ش كردنى نیه بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ په‌یمانگاكانى هه‌رێم به رێگاى ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان.
چواره‌م: گواستنه‌وه‌ى خوێندنى خوێندكارانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێم:
- خوێندكارى قۆناغى یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر شه‌شه‌مى ئاماده‌یى له‌ناو هه‌رێم,یا له عیراقى فیدرال ته‌واو كردبێت و له یه‌كێك له كۆلێژه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات وه‌رگیرابێت ئه‌وا به‌پێ ى كۆنمره‌ى وه‌رگرتن له هه‌رێمدا له ساڵى ده‌رچوونى قوتابى داده‌نرێت.
- خوێندكارى قۆناغه‌كانى تر ئه‌گه‌ر شه‌شه‌مى ئاماده‌یى له ناو هه‌رێم,یا له عێراقى فیدرال ته‌واو كردبێت و له یه‌كێك له كۆلێژه‌كانى دره‌وه‌ى وولاَت وه‌رگیرابێت به‌مه‌رجآ زانكۆ/ كۆلێژی حكومی بن، و ئه‌هلی نه‌بن و له زانكۆیه برِوا پآ كراوه‌كان بن و له لیستی یونسكۆ و بیبلۆگرافیای یه‌كێتی زانكۆكانی جیهان تۆمار كرابن, له به‌شى خۆى دا ده‌نرێته‌وه له زانكۆ‌و په یمانگاكانى هه‌رێم ئه‌گه‌ر كۆنمره‌كه‌ى له‌و به‌شه له‌ساڵى ده‌رچوونیدا وه‌رگیرابێت, وه به پێ ى به‌رابه‌ر كردنى وانه‌كان(المقایسه)قۆناغه‌كه‌ى بۆ دیارى ده‌كرێت, وه ئه‌گه‌ر كۆنمره‌كه‌ى وه‌رنه‌گیرابوو: له‌م به‌شه وه‌رناگیرێت,به‌ڵكو به‌پێ ى كۆنمره‌كه‌ى له‌ساڵى ده‌رچوونیدا رِه‌چاوى وه‌رگرتنى بۆ ده‌كرێت.
- ئه‌گه‌ر خوێندكار له قوتابخانه‌یه‌كی برِوا پآ كرا‌و شه‌شه‌مى ئاماده‌یى له ده‌ره‌ره‌وه‌ى ووڵات ته‌واو كردبێت و له هیچ كۆلێژێك یا په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیرابێت, یا له قۆناغى یه‌كه‌مدا بێت ئه‌وا:-
1- برِوانامه‌كه‌ى یه‌كسان ده‌كرێت له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده.
2- له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى پسپۆر له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وى زانستى دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى بابه‌ته‌كه‌ى، به پێى كۆى نمره‌كه‌ى شوێنى بۆ دیارى ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر خوێندكارى شه‌شى ئاماده‌یى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ته‌واوكردبێت، له یه‌كىَ له زانكۆ/ په‌یمانگاكانى بروا پىَ كراو‌و تۆمار كرا‌و له لیستى یونسكۆ و یه‌كیه‌تى زانكۆكانى جیهان له قۆناغه‌كانى تر بێت (جگه له قۆناغى یه‌كه‌م) ئه‌وا له هه‌مان پسپۆرى به‌ش وكۆلێژ و زانكۆ یا (ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى) وه‌رده‌گیرێت كه بۆى شیاوه, وه له‌لایه‌ن لێژنه‌ى زانستی به‌شه‌وه هاوسه‌نگى بۆ ده‌كرێت و قۆناغى خوێندنه‌كه‌ى بۆ دیارى ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر زیاتر له دوو وانه‌ى ساڵانه، یا زیاتر له چوار وانه‌ى وه‌رزى داواكراو بوو ئه‌وا قۆناغێك داده‌به‌زێنرێت، به رِه‌چاو كردنی رِێنمایی یه‌كانی به‌رابه‌ركردن و سه‌ربار (المقایسه و التحمیل) كه به نووسراومان ژماره 5/22604 له 2/12/2008 گشتاندن كراوه.
پێنجه‌م: گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران له زانكۆكانى هه‌رێم بۆ زانكۆكانى باشوور و ناوه‌رِاستى عیراق:
- هه‌ر خوێندكارێك ئه‌گه‌ر داواى گواستنه‌وه بكات له زانكۆكانى هه‌رێم یا ده‌سته‌ى (په‌یمانگاكان) بۆ زانكۆكان و په‌یمانگاكانى ناوه‌رِاست وباشوورى عیرِاق (به پىَ ى فۆرمى ژماره (5)) ده‌بىَ رِه‌زامه‌ندى هه‌رردوو زانكۆ/ ده‌سته، وه‌ربگیرێت و مامه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه له زانكۆكان/ ده‌سته‌كانی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات, دواى ره‌زامه‌ندى هه‌ردوو لا به‌بىَ گه‌رانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت، فه‌رمانى زانكۆیى/ ده‌سته‌یى بۆ ده‌رده‌چێت، ئینجا وێنه‌یه‌ك (له‌گه‌ڵ به‌راییه‌كان) ده‌درێته وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان.
كار ئاسانى ده‌كرێت، له رِوانگه‌ى رێنمایى یه‌كان، بۆ گه‌رِانه‌وه‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه له زانكۆكان و ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى ناوه‌ند و باشوور به گواستنه‌وه و هاتوون، بۆ شوێنه‌كانى خۆیان.
شه‌شه‌م: گواستنه‌وه‌ى خوێندكارانى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ى وولات:
- گواستنه‌وه‌كه بۆ به‌ش و كۆلێژ، په‌یمانگاى هاوشێوه ده‌بێت.
- ده‌بێت لارى نه‌بوونى فه‌رمى به‌ش و كۆلێژ، په‌یمانگاى خۆى هه‌بێت.
- رِه‌زامه‌ندى فه‌رمى زانكۆ/ كۆلێژ، ده‌سته/ په‌یمانگاى داواكراوى هه‌بێت.
رِه‌زامه‌ندى زانكۆ/ ده‌سته‌ى خۆى هه‌بێت به‌ره‌چاوكردنى رِێنماییه زانستى و كارگێرِى و داراییه‌كان، دواى ئه‌وه مامه‌له‌كه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بۆ په‌سه‌ندكردنى و دواتر ده‌ركردنى فه‌رمانى زانكۆیى/ ده‌سته‌یى.
حه‌وته‌م: دابه‌زینى خوێندنى خوێندكاران:
ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه وه‌رده‌گیرێن له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم، له قۆناغى یه‌كه‌مدا مافى گواستنه‌وه‌یان نیه ته‌نها به‌رێگاى دابه‌زین نه‌بێت له‌و حاله‌تانه‌ى خواره‌وه ، (له ماوه‌ى دابه‌زینی دیاریكراودا)، دواى رِه‌زامه‌ندى هه‌ردوولا:
- ئه‌گه‌ر كه‌مترین كۆنمره‌ى به‌شى قوتابى/ خوێندكار به‌رزتربوو له كه‌مترین كۆنمره‌ى ئه‌و به‌شه‌ى كه‌داواى دابه‌زینى بۆ ده‌كات.
- له قۆناغى یه‌كه‌م دا ساڵى یه‌كه‌مى بێت و مامه‌له‌ى پاڵاوتنى ته‌واوكردبێت (به‌پىَ ى فۆرمى ژماره(4)).
- له قۆناغى یه‌كه‌مدا مابێته‌وه، یا خوێندنى تیا دواخستبێت (به پىَ ى فۆرمى ژماره(3))، وه ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه له ساڵى خوێندنى (2009-2010) وه‌رگیراوون له قۆناغى یه‌كه‌مدا ماونه‌ته‌وه، (به هۆى كه‌وتن یا دواخستن) ده‌توانرىَ له ساڵى خوێندنى (2010-2011) بۆ شوێنى نیشته‌جىَ بوونیان بگوازرێنه‌وه بۆ كۆلێژ/ په‌یمانگا كه نمره‌كه‌یان تیادا وه‌رگیرابێت به پىَ ى كۆ نمره‌ى ساڵى وه‌رگرتنیان، له گه‌ڵ هه‌ژمار كردنى ساڵى كه‌وتن یا دواخستن له میچى خوێندن.
- یا ده‌رچووبێت له قۆناغى یه‌كه‌م بۆ قۆناغى دووه‌م، به مه‌رجىَ ساڵى كه‌وتن و دواخستنى نه‌بێت (به‌پىَ ى فۆرمى ژماره ( 3 ))، له گه‌ڵ هه‌ژمار كردنى ئه‌و ساڵه له میچى خوێندن.
- له خوێندنى ئێواران قوتابى/خوێندكار مافى دابه‌زینى هه‌یه بۆ به‌شێكى تر‌ى ئێواران، یا به‌شێكى تر به‌رِه‌چاوكردنى كۆنمره‌ى وه‌رگیراو و خاڵه‌كانی تری رِێنماییه‌كانی دابه‌زین.
- دابه‌زین بۆ ئه‌و به‌شانه ناكرێت كه مه‌رجى چاوپێكه‌وتن و تاقى كردنه‌وه‌ى جه‌سته‌یى و هونه‌رى و شایسته‌ییان تێدا مه‌رجى وه‌رگرتن بووه, وه‌كو (ته‌لارسازى, په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى, هونه‌ره جوانه‌كان، په‌رستارى، ....هتد, وه به پىَ ى ساڵى وه‌رگرتنیان.
- داواكاری دابه‌زین پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وانه‌ی له ساڵی پێشتر وه‌رگیراون: له رِۆژی 1/7/2010 تا رِۆژی 30/9/2010 به مه‌رجآ ده‌رچوونی فه‌رمانی زانكۆیی/ ده‌سته‌یی له 15/10/2010 تێپه‌رِ نه‌كات.
- دابه‌زینی خوێندكارى تازه وه‌رگیراو له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندندا له (خاڵی ب، برِگه‌ی حه‌وته‌م، به پآی فۆرِمی ژماره (4) ) له‌ماوه‌ی (15) پانزه رِۆژ دا ده‌بێت دوای رِاگه‌یاندنی ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكاران، خوێندكاران له زانكۆ و ده‌سته‌كانى خوێندنى ته‌كنیكى هه‌رێمدا.
- نابىَ رێژه‌ى رۆیشتنى دابه‌زینه‌كان له هه‌ر به‌شێكى زانستى له 20% تێپه‌رێت، وه رێژه‌ى وه‌رگرتنى دابه‌زیندراون له هه‌ر به‌شێكدا نابىَ له 10% تێپه‌رێت، وه له كاتى داواى زیاتر، مامه‌ڵه‌كانیان كۆ ده‌كرێنه‌وه‌و له یه‌ك پرۆسه‌دا به پىَ ى پێشبركىَ ى كۆنمره‌ى ده‌رچوونیان رێژه‌كه‌یان لىَ وه‌رده‌گیرىَ.
هه‌شته‌م: میوانداری كردنی خوێندكاران:
بۆ سیسته‌می میوانداری رِه‌چاوی رِێنمایی یه‌كانی میوانداریه‌تی له زانكۆ و ده‌سته‌كانى خوێندنى ته‌كنیكى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرىَ، كه به نووسراوی وه‌زاره‌تمان ژماره 5/2601 له 11/2/2008 گشتاندن كراوه، به شێوه‌یه‌كی سنووردار و له حاڵه‌تی زۆر پێویستدا، له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه: كه میوانداری به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت له زانكۆ و كۆلێژه ئه‌هلیه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ زانكۆ و ده‌سته حكومیه‌كانى هه‌رێم.
نۆیه‌م: هه‌موو گواستنه‌وه‌یه‌ك له برگه‌كانى: دووه‌م، سىَ یه‌م، چواره‌م، پێنجه‌م، بۆ شوێنى نیشته‌جىَ بوون ده‌بێت وخوێندكارى گواستراوه به ده‌ره‌كى هه‌ژمار ناكرێت.
- ژماره‌ى قوتابیان و مامۆستایانگشت زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان بۆساڵى خوێندنى 2009 - 2010




