يه‌كسانێتی له خوێندنی بالا له هه‌رێمی كوردستاندا
له ته‌واوی دام و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كانی كوردستان دا هه‌لی یه‌كسان بۆ خوێندكاران و قوتابین و مامۆستایان ڕه‌خسێنراوه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ جۆره جیاوازییه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی, چینایه‌تی, ئیتنیكی, ڕه‌نگ, ڕه‌گه‌ز, ئاین , جێنده‌ر.
یه‌كێك له دیارده هه‌ره‌گه‌شه‌كانی كوردستان بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كچانه له نێو دام و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كانی كوردستان, له هه‌ندێك كۆلێج و به‌شی زانكۆكان دا ژماره‌ی خوێندكاره كچه‌كان له كوڕان زیاتره, ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا نیشانه‌یه‌كی گشی پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه.




