يه‌كسانكردنی بڕوانامه‌ جيهانيیه‌كان

بۆ هەموو ئەو کەسانەى بڕوانامەى خویندنیان لە دەرەوە بەدەست هیناوە و دەیانەوێ  لە کوردستان یەکسانى بکەن. ئەوا داواکار پێویستە پێشتر ئەم زانیارانەى خوارەوەى لەم لاپەڕەیە بە تەواوى خوینبێتەوە دڵنیا بیت لە پێشکەش کردنەکەى پێش ئەوەى پیشکەشى بکات. بە هۆى زۆر ناردنى مامەڵەى ناتەواو ئەوا فەرمانگەکەمان  هەستا بەداڕشتنى ڕینمایەکان لەگەڵ گۆڕانکارى لە پێشوازى کردنى فۆڕمى پێش کەشکردن (مامەڵەکان).

تکایە سەیری ئەم زانیاریانەى خوارەوە بکە:

  1. داواکار پێویستە ئەم فورمە پڕبکاتەوە پێش ئەوەى بڕوانامەکەى یەکسان بکات.
  2. ئە گەر داواکار فەرمانبەر بوو ئەوا پێویستە پشت گیرى فەرمانگەکەى خۆى بهێنێ کەوا داواى یەکسان کردنى بڕوانامەکەى دەکات.
  3. پێویستە بە هاوپێچ کۆپى ئەمانەى خوارەوە بکات:
    • هەموو ئەو بەڵگانامانەى داواکراوە ناو فۆڕمەکە.
    • ناسنامەى بارى شارستانى (نفوس)
    • ڕەگەزنامەى عێراقى (جنسیە)
    • پاسەپۆرت.
    • کارتى نیشتەجێ بوون ئەکەر عێراقى نەبوو ،ئەوا پێویستە  ماوەى کارتى نیشتەجیبوونەکەى شەش مانگ بەلایەنى کەمەوە مابێ لە فەرمانگەى نیشتە جێبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
    • نووسراوێک لە سەر داواکاریەکەت واتە( ڕوونى بکەوە مەبستت لەم پێشکەش کردنە چیە

  4. پێویستە نوسخەى ڕاستەقینەى هەموو ئەو بەڵگەنامانەت پێبێت هەر کاتێ داوایان لێکردى لە بەڕیوەبەراتى یەکسان کردنى بڕوانامەکان.
    • هەموو ئەو بەڵگەنامانەداواکراون کە لە فۆڕمى پێشکەش کردنەکە ناوى هاتوە.
    • پشتگیرى(لاریى نەبوون) لە و فەرمانگەى کەوا کارى لیِدەکەى دواى یەکسان کردنى بڕوانامەکەت.
    • ئامادەکرنى (هێنانى ) تویژینەوەکەت ئەگەر ماستەرە  یان دکتۆرا یان بۆرد.
    • هەموو ئەو بەڵگەنامانەى کەوا پێشکەشت کردون بۆ یەکسان کردنى بڕوانامەکەت پێویستە بە زمانى ئینگلیزى لە هەندێک کەیسى دەگمەن  بەڕێوەبەرایەتى یەکسان کردنى وەبە هەماهەنگى پیش وەخت ڕەنگە سەیرى بەڵگەنامەکان بکەن کە بە زمانێکى تر نێردراون .
    • داواکار پێویستە پشتگیرى  بهینێ لە زانکۆکەى خۆى کەوا دەرچوي ئەويە،ئەو پشتگیریەش  پێویستە سێ مانگ زیاترى بەسەر داتێپەڕ نەبووبێت.
    • لە کاتى داواکردن ، داواکار پێویستە بەڵگەنامەى ناسنامەکەى لە تۆمارى گشتى ئەو جێگایە هەبێ ( سوید:پێرسەن بیڤیس) کە ژمارەى ناسنامەکەى بەڕوونى نیشانبدات یاخود هەرگۆرٍانکاریەک بەسەر ناوەکەى داهاتبێت.
    • لە کاتى داواکردن ،ئەگەر هاتووداواکار بڕوانامەى عیراقى لەو وڵاتەى کەوا لێ دەژى یەکسان کردبوو ، ئەوا داواکار پێویستە بەڵگەنامەى سەلماندنى یەکسان کردنى بڕوانامەکەى بهێنێ لە نووسنگەى یەکسان کردنى بڕوانامەکان لەو وڵاتەى کە لێی وەرگرتوە، ئەوەش دەبێت بە یە کێک لە بڕوانەمە عێراقیەکان وەک دیپلۆما، .BSc، MA، MSc

تێبینى:-

  • ئەگەر هاتوو پێشکەش کار ڕەچاوى ئەم خاڵانەى سەرەوەى نەکرد لە پێشکەش کردنەکە ئەوا بەبڕى 200،000 هەزار دینارى عێراقى سزادەدرێت و داواکاریەکەی لادەبردرێت.
  • ئەگەر هەر ساختەو درۆکردنێک بدۆزرێتەوە ئەوا داواکار بە بڕى000، 5$ ئەمریکى سزادەدرێت و داواى یاسایی لە دژى بەرزدەکرێتەوە.
  • ئێمە بە ڵگەنامە ڕاستەقینەکان لەلای ئێمە دەبێت  تا بڕیارى کۆتاى یەکسان کردنى بڕوانامەکە دەر دەچێ دواتر دەیگەڕێنینەوە بۆ خاوەنی.
  • تکایە دڵنیابە لەوەى کە ئەو زانکۆیەى کە تۆ پێشکەشت کردە ناوى لە ڕیزبەندى ڕێکخراوى UNESCO هەیە، تکایە  لێرە کلیک بکە:

خشتەى کارەکانمان بەم شێوەى خوارەوەیە:

  • یەک شەمووان بڕوانامەکانى ماستەر ،دکتۆرا،بۆرد.
  • سێ شەمووان بڕوانامەکانى بەکالۆریۆس، دیبلۆم، دیبلۆمى باڵا.
  • پێنج شەمووان تەرخان کراوە بۆ  ئەو مامەڵانەی کەوا پێشتر وەرگیراون هەروەها بۆ سەردان و چاپێکەوتن کەوا پێشتر لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بروانامەکان رێکخراوە.

لە مانگى تەمموز و مانگى اب دا هیچ داواکاریەک وەرناگیرێ لە بەر پشووى فەرمى  ئەندامانى لیژنە.