دوا دەرئەنجامی پڕۆسه‌ی تواناسازی (HCDP/R2-14.05.2011)
وەزاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی به خۆشحاڵيه‌وه ده‌ره‌نجامی کۆتایی خولی دووه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕاده‌گه‌يه‌نێت. ئه‌م خوله به سيسته‌مێكی ئه‌لكترۆنی و به شێوازی ئۆن لاین به سه‌ركه‌وتوويی ئه‌نجام درا. پێشكه‌شكاران توانیان له ڕێگای ئنته‌رنێته‌وه هه‌ر خۆیان ته‌واوی زانیارییه‌كانیان داخڵ بكه‌ن و دۆكیومێنته‌كانیان بۆ وه‌زاره‌ت بنێرن و خاڵه كۆكراوه‌كانيان پێشوه‌خت بزانن. هه‌مان ئه‌و خاڵه كۆكراوانه له داتابه‌يسێك دا به شێوازێکی ئه‌له‌كترۆنی و به‌بێ ده‌ستكاری له ليستێكدا ڕيزبه‌ند بوون و بوونه بنه‌مايه‌ك بۆ بڕياردان. ئەم هەنگاوەش زامنی تەواوی شەفافیەت و ڕەخساندنی هەلی یەکسان و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە.
دوا ئەنجامی لیستی ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی ماستەر HCDP/R2
دوا ئەنجامی لیستی ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی دکتۆرا HCDP/R2
بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی ناویان ده‌رچووه
به‌ناوی (وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تیمی به‌رنامه‌ی تواناسازی) یه‌وه پیرۆزیایی گه‌رم له گشت ده‌رچووان ده‌كه‌ین و هیوادارین به سه‌ركه‌وتوویی خوێندن ته‌واو بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردنی ڕه‌وشی خوێندن و گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاته‌كه‌مان. هه‌روه‌ها داوا له ده‌رچووان ده‌كه‌ین كه به‌زووترین كات دۆكیومێنته ڕه‌سه‌نه‌كان (ئۆریجناڵه‌كانیان) پێشکەش بە بەڕێوەبەرێتی بەرنامەی تواناسازی (پرۆسەی پێشکەش کردن) لەوه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بکەن. دوا وردبیینی لەسەر دۆکیومێنتی تەواوی کاندیدەکان ئەنجام دەدرێت لەبەر ڕۆشنایی کۆپی ئۆریجناڵی دۆکیومێنتەکان.
سکاڵاکان
سکاڵاکانی خولی دووەمی بەرنامەی تواناسازی هەتا بەرواری ١٤/٣/٢٠١١ وەرگیراون، لەلایەن تیمی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە وردبینی تەواویان بۆ کراوە ، ئەنجامی سکاڵاکانیش لەگەڵ ئەنجامە کۆتاییەکاندا ئاماژەی پێکراوە. بۆیە چیتر سکاڵا وەرناگیرێت.
بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی ناویان ده‌رنه‌چووه
ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی له خولی دووه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی دا چانسی ده‌رچوونیان نه‌بوو ئێمه هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و ئومێده‌وارین كه هه‌رگیز كۆڵ نه‌ده‌ن و خۆیان بۆ ده‌رفه‌ته‌كانی ئاینده ئاماده بكه‌ن. وه هه‌وڵ بده‌ن پرۆفایلی خۆیان به‌هێز بكه‌ن له ڕێگای به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی زمان و په‌یداكردنی ئۆفه‌ری خوێندنی ئه‌كادیمی له‌و ووڵاتانه‌ی كه خوێندن تیایاندا له ئاستێكی به‌رزه. هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ین كه له ئاینده‌ی نزیك دا ده‌ستپێكردنی خولی سێهه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ئەوانەی بە مەبەست زانیاری یان دۆکیومێنتی هەڵەیان پێشکەش کردووە
لە دوای لێکۆڵینەوەو وردبینی ئەو پێشکەشکارانەی بە مەبەست زانیاری یان دۆکیومێنتی هەڵەیان پێشکەش کردووە خراونەتە لیستی ڕەش و بۆیان نییە هەتا (٣سال) بۆ بەرنامەی تواناسازی داوا پێشکەش بکەن.
دوا ئەنجامی لیستی ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی ماستەر HCDP/R2
دوا ئەنجامی لیستی ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی دکتۆرا HCDP/R2




