ژووری ھەواڵ

ژووری ھەواڵ

گواستنەوەى ڕاژەی فەرمانبەران

 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی لە کۆبوونەوەی ژمارە (8) ی ڕۆژی (3/5/2012) بڕیاریدا لەسەر شێوازی نوێ ی گواستنەوەى ڕاژەى فەرمانبەران لە گشت وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی بەم شێوەیەى لای خوارەوە:

وۆرك شۆپێك بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش دەستی پێكرد

توێژینەوەی هاوبەش لە نێوان سەنتەرەكانی توێژینەوەی زانستی لە كوردستان و زانكۆی (Plymouth)ی بەریتانی دەكرێت
بەئامانجی گەیشتن بەرێكەوتن و ئەنجاممدانی توێژینەوەی هاوبەش لە نێوان سەنتەرەكانی توێژینەوەی زانستی لە كوردستان و زانكۆی (Plymouth)ی بەریتانی، ئەمرۆ سێ‌ شەممە 15/5/2012 وۆرك شوپێك لە هۆڵی كۆنفرانسی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.

كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی زمان له‌ زانكۆی سلێمانی پێشنیاز كرا

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ‌ پڕۆفیسۆر مارگرێت نۆبڵ سه‌رۆكی زانكۆی كۆلێژی پیلمسی به‌ریتانی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی زمان له‌ زانكۆی سلێمانی خرایه ‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌.

ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەرتی ناردن و تواناسازی

داوا لەم کاندیدانە بەرێزانەی تواناسازی یان وەکیلەکانیان دەکەینەوە کە لە لیستی قۆناغی (40-پاشکۆ)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا هاتووە، دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەوە 13/05/2012 سەردانی بەشی ژمێریاری ئەنجومەنی وەزیران بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان و دەبێت لە زووترین کات و لە ماوەی هەفتەی داهاتوو چەکی پارەکانیان وەربگرن ، ئەگەرنا مافی داواکردنیان نامێنێت.

روونکردنەوەیەک بۆ سایتی هاوڵاتی

 ئاماژە بە بڵاوکراوەکەى سایتى هاوڵاتى،کە لە رۆژى 7/5/201 سەبارەت بە دواکەوتنى خەرج کردنى موستەحەقاتى دارایی (دەرماڵەى قوتابی و کرێ ی خوێندن) بۆ قوتابیانى بەرنامەى تواناسازى (HCDP) لە دەرەوەى وڵات بڵاوکراوەتەوە، بە باشمان زانى ئەم رونکردنەوەیە بۆ  سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران بڵاو بکەینەوە:

پێشوازی له‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ فه‌ره‌نسا

ئه‌مڕۆ 6/5 كاتژمێر 9ی به‌یانی ، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زیری خوێندنی باڵا دكتۆر عه‌لی سه‌عید پێشوازی كرد له‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ فه‌ره‌نسا خاتوو خه‌مان زرار.

رۆژی جیهانی تەندروستی و سەلامەتی لە زانكۆ و پەیمانگەكان بەرز راگیرا

لە چوارچێوەی كارو چالاكیەكانی رۆژی جیهانی تەندروستی و سەلامەتی و بەئامانجی زیاتر هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، و لەبەر رۆشنایی بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە زۆربەی پەیمانگەو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان چەندین چالاكی بۆ ئەو یادە بەرێوەچوو، هەر بۆ ئەو مەبەستە لە زانكۆی سلێما

كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قونسوڵی به‌ریتانی و شاندێكی بواری دروستكردنی كه‌مپی زانكۆیی

ڕۆژی 30/4/2012 كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ، وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دكتۆر عه‌لی سه‌عید پێشوازی كرد له‌ قونسوڵی به‌ریتانیا كریس باوه‌ر و شاندێكی كۆمپانیای (BDP) ، كه‌ كۆپانیایه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌ته‌ به‌  بیناسازی له‌ بواری زانكۆ وپه‌روه‌رده‌دا.

پێشنیازى کردنەوەى سەنتەرى (جێندەر) لە زانکۆى سەڵاحەددین

 د.عەلى سەعید وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پێشنیازى کردنەوەى سەنتەرى (جێندەر)ى لە زانکۆى سەڵاحەددین کرد ، ئەو پێشنیازەى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە میانەى دیدارێکیدا هات لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق کە بەئامادەبوونى (کریس باوەر) کۆنسڵى بەریتانیا لە هەولێر لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو.