به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیى

به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیى له‌ بوارى خوێندنى بالاَ له‌ هه‌رێمى كوردستان

ئەگەر یەکێک دواى تەواوبوونى کۆرسى زمانەکەى نمرەى پێویستى نەهێنا بۆ داخڵ بوون بە کۆرسى ئەکادیمى چارەنووسى چى دەبێت؟

ئەگەر یەکێک دواى تەواوبوونى 6 مانگ کۆرسى زمانەکەى نمرەى پێویستى نەهێنا پێویستە کۆرسى زیاتر وەربگرێت، بۆ سێ مانگ زیاتر موچە و دەرمالًەى بۆ سەرف دەکرێت، ئەگەر زیاترى پێویست بوو تەنها دەتوانێت بەردەوام بێت لە کۆرسى زمانگ بۆ سێمانگى تر بەڵام تەنها مووچەى بۆ سەرف دەکرێت.

هەندێک زانکۆ هەیە لە لیستى ئەو زانکۆیانەدا ئاماژەى پێنەکراوە کە لە ماڵپەڕى سەرەکى وەزارەت دا بڵاو کراونەتەوە؟

تەنها ئەو زانکۆیانە قبوڵ دەکرێت کە لە ماڵپەڕى سەرەکى وەزارەت دا ئاماژەیان پێکراوە، ئەو لیستە بەردەوان ئەپدەیت دەکرێت.

ئایا بۆ پێشکەش کردنى داواکارى دەبێت لارى نەبوون و پوختەى ڕاژە لە فەرمانگەکەمەوە بهێنم؟

بۆ پێشکەش کردنى داواکارى پێویست ناکات لارى نەبوون و پوختەى ڕاژە بهێنیت، بەڵام کە ناوت دەرچوو مامەڵەت بۆ ناکرێت ئەگەر لارینەبوون و پوختەى ڕاژەت نەهێنى، کاندیدەکانى تواناسازى خۆیان بەرپسیارن لە بەدەستهێنانى لارینەبوونى فەرمانگەکانیان.