رێنمایی تایبه‌ت به‌ زانكۆ ئه‌هلیه‌كان‌

 دوا بەدوای فەرمانی وەزاریمان ژمارە 5/12695 لە بەروارى 24/7/2011 وەدواى پێداچوونەوە هەڵسەنگاندنی راوێژکردن میکانیزمی گونجاوی جێ بەجآکردنی رێنماییەکانی تایبەت بەزانکۆ ئەهلیەکان بۆ ساڵى خوێندنی 2011-2012  فەرمانی وەزاری ئاماژە پێکراومان ئەم شێوەى خوارەوە لەخۆ دەگرێت کاری پێدەکرێت...

ڕێنمایی تایبەت بە زانکۆ ئەهلیەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2011-2012)
ا- پێشبرکێى وەرگرتن لە کۆمەڵەى بەشە پزیشکی یەکان:
  1. پێویستە پێشکەشکار لە دەرچووانى لقى زانستى بێت یا یەکسان کرابێت لە وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بە دەقى ئەم لقە.
  2.   پێویستە تێکڕاى نمرەى لە (85%) کەمتر نەبێت بۆ پێشکەش کردن و پێشبڕکێ، نابێت کۆنمرەى وانەکانى (فیزیا، کمیا، زیندەوەرزانى) لە(225)کەمتربێت، لە خولى یەکەم یا لە خولى دووەم یا بەپێى مەرج و رێنمایەکانى پەسند کراوى ساڵى دەرچوونى ناوەندى وەرگرتن، لەساڵى دەرچوونیدا. 
  3.   خوێندن لە بەشەکانى ئەم کۆمەڵەیە تەنها بەیانیان دەبێت، پێویستە قوتابى/خوێندکار تەمەنى لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.

ب- پێشبرکێى وەرگرتن لە کۆمەڵە ئەندازیاریەکان:

  1. بۆ چوونە پێشبرکێى وەرگرتن لەئەندازەى تەلارسازى، شارستانى – بیناسازى (مدنى- معمارى) پێویستە پێشکەشکار لە دەرچووانى لقى زانستى بێت، یا یەکسان کرابێت لە وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بە دەقى ئەم لقە. پێویستە تێکڕاى کۆنمرەى لە (80%) کەمترنەبێت، نابێت کۆنمرەى وانەکانى (فیزیا، بیرکارى) لە (140) کەمتر بێت.
  2. بەنسبەت بەشى ئەندازەى کیمیا، نەوت، پێویستە تێکراى کۆنمرەى قوتابى / خوێندکار  لە( 75%) کەمتر نەبێت، کۆنمرەى  لە وانەکانى (کیمیا، فیزیا، بیرکارى)، لە (205) کەمتر نەبیت، هەر بەشێکى ترى ئەندازەیی کە وانەى کیمیای تیادا بنەرەتى بێت، بە هەمان شێوە مامەلەى  لەگەڵ  دەکریت، وە  هەربەشێکى ترى ئەندازەیی کە تازە دەکرێتەوە رێنمایی پێویستى بۆ دەردەچیت لەلایەن وەزارەتەوە بە ڕەچاوکردنى وانە تایبەت مەندەکان وکۆنمرە.
  3.  بۆ چوونە پێشبرکێى و وەرگرتن لە ئەندازەى گەیاندن (الاتێالات) پێویستە قوتابى / خوێندکار تێکراى کۆنمرەى لە 75% کەمتر نەبێت، دەرچووى بەشى زانستى بێت وە کۆنمرەى لە وانەکانى (بیرکارى و فیزیا) لە 135 کەمترنەبێت.
  4.  بۆ چوونە پێشبرکێى و وەرگرتن لە ئەندازەى کۆمپیوتر پێویستە قوتابى / خوێندکار تێکراى کۆنمرەى لە 75% کەمتر نەبێت، دەرچووى بەشى زانستى بێت وە کۆنمرەى لە وانەکانى (بیرکارى و فیزیا) لە 135 کەمترنەبێت. 
  5.  ئەگەر لەهەر زانکۆیەک بەشى ژینگە وەک (ئەندازەى ژینگە) لەپلانى خوێندنیدا ئاماژەى پێکرابێت، ئەوە تێکراى کۆنمرەى قوتابى / خوێندکار بۆ چوونە پێشبرکێ ی وەرگرتن نابێت لە 75% کەمتربێت وە کۆنمرەى لە وانەکانى (کیمیا، فیزیا، بیرکارى) 205 کەمترنەبێت. خوێندن لە بەشەکانى ئەم کۆمەڵەیە تەنها بەیانیان دەبێت، پێویستە قوتابى خوێندکار تەمەنى لە (35) ساڵ زیاتر نەبێت.
ج – پێشبرکێى وەرگرتن لە کۆمەڵەى یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و زانستە ڕامیارییەکان:
  1. بۆچوونە پێشبرکێى وەرگرتن لە بەشى یاسا، دەبێت تێکراى کۆنمرەى قوتابى/خوێندکار لە (65%) کەمتر نەبێت وە دەرچووى لقەکانى زانستى، وێژەیی بێت.
  2. بۆ چوونە پێشبرکێی وەرگرتن لە بەشەکانى ( پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان - زانستە رامیارییەکان - دیراساتى نێودەولەتى) نابێت تێکراى کۆنمرەى قوتابى خوێندکار لە 60% کەمتر بێت، بۆ هەردوو لقى زانستى و وێژەیی.
ء- پێشبرکێى وەرگرتن لە پسپۆڕی یەکانى تر:
  1. بۆ چوونە پێشبرکێى وەرگرتن لەبەشەکانى (زانستى کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیاى زانیارى IT) قوتابى/خوێندکار نابێت تێکراى کۆنمرەى لە 65 % کەمتر بێت، وە دەرچووى لقى زانستى بێت.
  2. بۆ چوونە پێشبرکێی وەرگرتن لە بەشى زمانى ئینگلیزى نابێت تێکراى کۆنمرەى لە 60% کەمتر بێت، وە دەبێت نمرەى لە زمانى ئینگلیزى لە 65% کەمتر نەبێت، بۆ هەردوو لقى زانستى و وێژەیی.
  3. بۆ چوونە پێشبرکێى وەرگرتن لە بەشى زمانى عەرەبى نابێت تێکراى کۆنمرەى قوتابى / خوێندکار لە 60% کەمتر بێت، وە نمرەى لە زمانى عەرەبى لە 65% کەمتر نەبێت، وە دەرچووى هەردوو لقى زانستى و وێژەیی بێت.
  4. بۆ چوونە پێشبرکێی وەرگرتن لە بەشەکانى  زانست... وەکو (شیکردنەوەى نەخۆشیەکان)، نابێت تێکراى کۆنمرەى  قوتابى / خوێندکار لە 60% کەمتر بێت، وە کۆنمرەى لە وانەکانى (زیندەوەرزانى، فیزیا، کیما ) لە 180 کەمتر نەبێت، بۆ بەشى زانستى.
  5. بۆ چوونە پێشبرکێى وەرگرتن وە پرکردنەوەى پلانى وەرگرتن لەبەشەکانى ترى کۆلیژ و زانکۆکان دەبێت قوتابى / خوێندکار لە دەرچووانى لقى زانستى - وێژەیی بێت  یان یەکسان کرابێت لە وەزارەتى پەروەردە بەدەقى یەکێ لەم دوو لقە، جگە لە بڕگەکانى (ڕ-ب-ج) و بڕگەکانى (1-2-3-4) لە (ء). 
  6. رێژەى 30% لە پلانى وەرگرتن لە بەشەکانى (ژمێریارى، دارایی بانک) تەرخان دەکرێ بۆ دەرچووانى (ئامادەیى یەکانى بازرگانى) بەپێى پێشبرکێ دەبێت، نابێت تێکراى کۆنمرەى قوتابى / خوێندکار لە 60% کەمتربێت بۆ چوونە پێشبرکێى وەرگرتن.
  7. لە خوێندنى بەیانیان، پێویستە قوتابى/خوێندکار تەمەنى لە (35) ساڵ زیاتر نەبێت، بۆ خوێندنى ئێواران مەرجى تەمەن ڕەچاوناکرێت.
  8. لە کاتى کردنەوەى هەر بەشێکی تر وهەر پسپۆرێکى ترى هاوشێوە ڕێنمایی تایبەتى بۆ دەردەچێت بەپێى پێوەرە زانستیەکان.
ه - میکانیزمى پێشبڕکێ و پاڵاوتن و تۆمارکردن :
  1. پلانى وەرگرتن بۆساڵى (2011-2012) لە نزیکترین دەرفەتدا پێداچوونەوەى بۆ دەکرێت و بە شێوازێک کە هەڵسەنگاندن بۆ میلاکى زانکۆکان و وانەبێژان بەگرێبەستەوە وە ژێرخانى زانکۆکان لەخۆ بگرێت لەڕووى ئەکادیمى، بەپێى پێوەرە نێودەوڵەتیەکان، پەسند کردنى پلانى وەرگرتن بەزوترین کات دەبێت بە شێوازێک بێت کە کاتى گونجاو لە بەردەست دابێت بۆ پێداچونەوەو دڵنیایی کردنى بڕوانامەکان. 
  2. وەرگرتن لە هەموو بڕگەکانى (ڕ-ب-ج –ء) لەسەر بنەماى پێشبڕکێ دەبێت، بەپێ ى پلانى وەرگرتنى پەسەندکراو لە وەزارەت، پاڵاوتنیان لەلایەن زانکۆوە بۆ دەکرێت، دەبێ وەرگرتنى پاڵێوراوان لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند بکرێت بە فەرمانى وەزارى، لەروانگەى فەرمانى وەزارى دواتر فەرمانى زانکۆییان بۆ دەربکرێت.
  3. قوتابى/خوێندکار ناتوانێ لەیەک کاتدا لە بەشێکى زانستى زیاتر بخوێنآ، بە کۆلێژ و پەیمانگا حکومیەکانیشەوە، دواى وەرگرتنیان بۆ ئەو مەبەستە بەڵێن نامەیان لێ وەربگیرێت.
  4. تەرخان کردنى ڕێژەى 80% پلانى وەرگرتنى زانکۆ و کۆلێژە ئەهلیەکان بۆ دەرچووانى ساڵى (2010-2011) ى ئامادەیی یەکانى لقى زانستى و وێژەیى دەبێت .
  5. تەرخان کردنى رێژەى (20%) ى پلانى وەرگرتنى زانکۆ و کۆلێژە ئەهلیەکان بۆ دەرچووانى ساڵانى رابردووى ئامادەیەکانى لقى (زانستی و وێژەیی) دەبێت.
  6. پێشکەش کردنى داواکارى وەرگرتن لە هەر زانکۆیەک لەدواى پەسەند کرنى پلانى وەرگرتن لەلایەن وەزارەتەوە دەست پێدەکات تاوەکو دە رۆژ دواى دەرچونى ناوى قوتابیان/خوێندکاران لە ناوەندى وەرگرتن بۆ زانکۆ و دەستە حکومیەکان 
  7. بۆ هەر زانکۆیەک هەیە تاقیکردنەوەى توانستى تایبەت بۆ هەر بەشێکى زانستى کە بەپێویست زانرا ئەنجام بدات بۆ چوونە ناو پێشبرکآ و وەرگرتن لەسەر بنەماى کۆنمرەى ئامادەیی دەبێت، بەڵام زانکۆ بۆى هەیە ئەگەر قوتابی/خوێندکار لە تاقیکردنەوەى توانست دەرنەچێت وەری نەگرێت گەرچى کۆنمرەى ئامادەییشى گونجاو بوو بۆ وەرگرتن. 
  8. بۆ ئەو زانکۆیانەى کە سیستەمى کریدیت (نچام المقررات) پەیڕەوە دەکەن وە دەوامى تایبەتیان هەیە کە ناتواندرآ سیستەمى دەوامى بەیانیان و ئێواران بەجیا جێبەجێ بکات، بۆیان هەیە بەپێى سیستەمەکەیان پەیڕەوەى دەوام کردن بکەن.
  9. پێش پێدانى فۆرمى وەرگرتن بە قوتابیان/خوێندکاران دەبێت ئاشنا بکرێن بە ڕێنماییەکان و واژوویان پێ بکرێت کە ئاشنا کراون بەم رێنماییانە و دواى وەرگرتنیان دەبێت هەموو پابەند بوونێکى نێوان زانکۆ و قوتابى/خوێندکار بەروونى و بەشێوەى گرێبەست، واژووى لە سەر کرابێت.
  10. لە هەردوو وەرزى ئامار پێویستە ئامارى ساڵانەى خوێندن بەپێى فۆرمى ئامادەکراو لە هۆبەى ئامارى وەزارەت، داتاى تەواوى زانکۆکان ئامادە بکرێت و لە داتابێزێکى ئامادە کراو تازە بکرێتەوە. 
  11. پابەند کردنى قوتابیان/خوێندکاران بەدەوام بەپێى رێنمای یەکانى ئەزمونەکان و رێکارى قوتابییان / خوێندکاران کە  بە نوسراومان ژمارە 5/22130 لە 14/12/2009 گشتاندن کراوە بۆ هەموو زانکۆ و دەستەکان حکومى و ئەهلى، لەبەر ئەوەى تیمى تایبەت بە پشکنین هەیە بۆ دڵنیابوون لە دەوامیان و تاقیکردنەوەکان بەپآى رێنماییەکانى هەڵسوکەوتیان لەگەلڕ دەکرێت.
  12. بەمەبەستى دڵنیابوون لە دڵنیایی جۆرى لە زانکۆ ئەهلیەکان، وەزارەت بۆى هەیە ساڵانە تاقیکردنەوەى سەرتاسەرى لە چەند وانەیەک لە هەر قۆناغێکى خوێندندا، بۆ بەشە هاوشێوەکانى خوێندنى ئەهلى بە هاوشێوەى تاقیکردنەوەى وەزارى ئەنجام بدات،بە رەچاو کردنى پرۆگرامى خویندنى پەیرەوکراو لە بەشى زانستى هەر زانکۆیەکدا لە ساڵانە، وەرزى ،وە کردیت (نظام المقررات). بۆیە  پێویستە مامۆستا و قوتابى/خوێندکار لەم بابەتە ئاگادار بکرێنەوە و ئامادەبن بۆ ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە.
  13. بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانست و ڕەچاو کردنى دڵنیایی جۆرى لە پرۆسەى خوێندن، هەر زانکۆیەک دەتوانێ رێژەى دانراو لە کۆنمرەکان بۆ چوونە پێشبرکێ زیاتر بکات لەوەى کە لەم رێنماییانە دانراون. 
  14. داواکارى وەرگرتن لە رێگاى فۆرمى تایبەت دەبێت وئەم فۆرمە دەنێردرێتە ئەو قوتابخانەیەى کە قوتابی/خوێندکار بڕوانامەى ئامادەیى لێ وەرگرتووە تاکو نمرەى وانەکانى بۆ دابنرێت و بەرێوەبەرى قوتابخانە مۆر و  واژووى لەسەر بکات و لە بەرێوەبەرایەتى پەروەردەی پەیوەندار پەسەند بکرێت و پاش دەرچوونى ناوى لە وەزارەت داواى بڕوانامەى ڕەسەنى بە نمرەی لێدەکرێت. 
  15. پاڵاوتنى قوتابی/خوێندکار لە لایەن زانکۆوە بۆ وەزارەت بەرزدەکرێتەوە و نابێت ناوى لە یەک بەش زیاتر بۆ وەرگرتن بپالێوریت، بۆیە قوتابى/خوێندکار بۆى نیە لە دوو زانکۆ یان لە دوو بەش وەربگریت.
و- دڵنیایی کردنەوەى بڕوانامەکان:
  1. بڕوانامەى شەشەمى ئامادەیى دەرەکى، کە لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە وەرناگیرێت.
  2. بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆیی بەهیچ قوتابی/خوێندکارێک نادرێت ئەگەر پشت ڕاستکردنەوەى ڕاستى و دروستى (صحة الصدور) بۆ بڕوانامە ئامادەییەکەى لە وەزارەتى پەروەردەى عێراقى فیدرال یان هەرێم بۆ نەکرابێت. 
  3. قوتابى/خوێندکار پاش دەرچوونى فەرمانى وەرگرتنى لە وەزارەت دەبێت لە ماوەى (10) ڕۆژ دا بڕوانامەى ڕەسەن پێشکەش بە زانکۆکەى بکات.
  4. لە سەر زانکۆ پێویستە پاش وەرگرتنى قوتابى/خوێندکار و دەرچوونى فەرمانى وەزارى و زانکۆیی، بڕوانامەى ڕەسەنى بە نوسراوێکى نهێنى ئاراستەى ئەو شوێنە بکات کە بڕوانامەکەى لێ دەرچووە بۆ دڵنیابوون لە ڕاستى و دروستى بڕوانامەکان (صحة الصدور)، ئەوانەى بڕوانامەکانیان لە دەرەوەى عیراق بە دەست هێناوە دەبێت پێش پێشکەشکردنى داواکارى وەرگرتن، بڕوانامەکانیان یەکسان کرابێت لە وەزارەتى پەروەردەى هەرێم، ئەوانەى بڕوانامەکانیان لە دەرەوەى عێراق بەدەست هێناوە دانیشتوى ناوەراست و باشورى عێراقن دەبێت بڕوانامەکانیان لە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى عێراقى فیدرال یەکسان کردبێت و لە وەزارەتى پەرەوەدەى هەرێم پەسند کرابێت.
  5. دان نانرێت بە بڕوانامەى هیچ قوتابی/خوێندکارێک  پاش دەرچوونى لە زانکۆکان ئەگەر فەرمانى وەزارى وەرگرتنى بۆ دەرنەچووبێت وەبەنسبەت ساڵانی پێشو کەقوتابی/ خوێندکار بێ پلانی وەرگرتن وەرگیراون ئەم خاڵەیان لەسەر جێ بەجێ ناکرێت، کەواتە ئەم بڕگەیە بۆ ساڵانی 2011 بەسەرەوەیە.
  6. لە کاتى پێدانى بڕوانامە بە قوتابى/خوێندکار پێویستە مۆر و واژووى هەریەک لە مانەى خوارەوەى لە سەر بێت:
  • بەرپرسى تۆمارى کۆلێژ.
  • ڕاگرى کۆلێژ.
  • ووردبینى زانکۆ.
  • بەڕێوبەرى تۆمارى گشتى زانکۆ.
  • سەرۆکى زانکۆ.
  • ناردنى بڕوانامەکە بۆ وەزارەت بە مەبەستى پەسندکردنى لە لایەن وەزارەت خوێندى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
      7.بڕوانامەکانی ئامادەیی کە لەدەرەوەى هەرێمی عیراقی فیدرال بەدەست دەهێنرێن بەهەمان شێوەى دەرچوانی  بروانامەکانی هەرێم لەڕووی نمرەو کۆ نمرەء وانەکانی مفازەلە (مفاضلة) مامەڵەیان لەگەلڕ دەکرێت دوای بەرابەرکردنی  بڕوانامەکان لە وەزارەتی پەروەردەى هەرێم.
     8.هەر کەسێک بڕوانامەى ساختە پێشکەش بە زانکۆ بکات بۆ وەرگرتن، خۆى توشى لێ پرسینەوەى یاسایی دەکات و  دەدرێتە دادگا، گشتاندن دەکرێت بۆ سەرجەم زانکۆ و دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بۆ ئاگادار کردنەوەیان لەم بابەتە. 
 ز- رێنمایی گواستنەوە:
یەکەم /گواستنەوە لە نێوان زانکۆ ئەهلیەکانى هەرێمى کوردستان بەیەکێک لەو مەرجانەى خوارەوە دەبێت :
گواستنەوە لەزانکۆیەکی ئەهلی بۆ زانکۆیەکی ئەهلی تر لەهەرێمی کوردستان بۆ بەشی هاوشێوە دەبێت بەڕەزامەندی هەردوو زانکۆکە بەڕەچاووکردنی رێنماییەکانی (المقاصة والتحمیل) بەمەرجآ فەرمانی وەرگرتنی وەزاریء زانکۆیی بەپێی پلانی وەرگرتن هەبێتء وەزارەتی لێ ئاگادار بکرێتەوە.
  1. ئەگەر ئەو کۆنمرەیەى لە سالى دەرچوونى دا لە بەشى داواکراو وەرگیرابیت لەگەل رەچاو کردنى وانەکانى (المفاضلة).
  2. نەخۆشى دریژخایەنى هەبێت بە پێى راپۆرتى لێژنەى هەمیشەیى پزیشکى شوێنى خوێندنى قوتابى/خوێندکار وە پەسەند کرابێت لە لایەن وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
  3. گواستنەوە تەنها لەسەروى قۆناغى یەکەم دادەبێت.
  4. گواستنەوەو میواندارى لە زانکۆ ئەهلیەکان بۆ زانکۆ حکومیەکان ناکرێت. 
  5. قوتابى/خوێندکار لە خوێندنى بەیانیان مافى گواستنەوەى هەیە بۆ خوێندنى ئێواران بە مەرجێک لەهەمان پسپۆرى خۆى دابێت بە ڕەزامەندى هەردوولا وبە رەچاو کردنى کۆنمرەکەى، ئەگەر لەدەوامى ئێواران کۆنمرەى وەرگرتن زیاتر بوو لە کۆنمرەى دەوامى بەیانیان ئەوە بەهیچ شێوەیەک ئەم گواستنەوەیە ناکرێت.
  6. گواستنەوەى قوتابیان/خوێندکاران لەبەشەکانى ئێواران بۆ بەشەکانى هاوشێوەى بەیانیان ناکرێت تەنها ئەگەر مەرجی کۆنمرەو تەمەنی خوێندنی بەیانیانی تێدا بەرجەستە بووبێت. 
  7. میواندارى کردن (الاستضافة) بۆ قوتابى/خوێندکارانى دەرەوە و ناوەوەى هەرێم  لە زانکۆ ئەهلیەکان ناکرێت. 
  8. قوتابیان/خوێندکارانى زانکۆ حکومیەکان بۆیان هەیە خوێندنیان بگوازنەوە بۆ زانکۆ ئەهلیەکان و لەهەمان بەشى هاوشێوەى خۆى لە زانکۆ وەربگیرێت، بەڕەچاو کردنى کۆنمرەکانى لە کاتى وەرگرتنیدا وە مەقاسەکردنى وانەکانى بۆ بکرێت و بەپآى رێنماییەکان.
  9. داواکارى گواستنەوەى قوتابیان/خوێندکاران بۆ قۆناغەکانى دووەم بەسەرەوە لە 1/7 دەست پێدەکات لە بەروارى 1/10 هەموو سالێک کۆتایی پێ دێت، گواستنەوە لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکى تر پێویستى بە وەرگرتنى ڕەزامەندى لارى نەبوونى فەرمى زانکۆ ڕەسەنەکەى و وەرگرتنى ڕەزامەندى و لارى نەبوونى ئەو زانکۆیەى بۆى دەچێت، پاشان ڕەزامەندى هەردوولا دەنێردرێتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى و دەرکردنى فەرمانى وەزارى گواستنەوەکە، هیچ گواستنەوەیەک بەبآ ڕەزامەندى وەزارەت ناکرێت.
  10. ژمارەى گواستنەوەى قوتابیان/خوێندکاران نابێت لە %10 تێپەریت لەکاتى زیاترى داواکارى لەو رێژەیە بە پێ ی پێشبرکێ و رەچاوى کۆنمرەکانیان لەم ساڵەى خوێندندا دەکرێت لە یەک پرۆسەدا.
  11. زانکۆ بۆى هەیە بە پێ ى گرێبەستى واژوو کراو لەنێوان قوتابى/خوێندکار لە کاتى گواستنەوەى بە هەر هۆیەک داواى کرێى ساڵى خوێندنەکەى یان بەشێکى بکات.
دووەم :گواستنەوەى قوتابیان/خوێندکاران لە زانکۆکانى ناوەراست و باشورى عێراق بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان:
  1.  گواستنەوەى زۆر سنورداردەبێت جگە لەقۆناغى یەکەم کە گواستنەوەى تێداناکرێت.
  2. مامەلەى گواستنەوەیان بۆدەکرێت بەهەمان مەرجى گواستنەوەى قوتابیان/خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانى هەرێم ولە بڕگەى (یەکەم) داهاتووە بۆ هەمانە قۆناغ و بەشى هاوتا وهاوسەنگى وانەکانیان بۆ دەکرێت بە پێى رێنماییەکان. 
  3. ڕەچاوى رێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم بکرێت بۆ هەموو قۆناغەکانى خوێندن لەوانە پسپۆریەکانى (المفاضلة) بەپێى پلانى وەرگرتنی پەسندکراوى ساڵەکانى وەرگرتنیان.
  4. شایستەبوونى خودى بڕوانامەکانیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ ئەهلیەکانى هەرێم، ولەکاتى شایستەنەبوونیدا بۆ ئەو بەشە (دواناوەندى پیشەیی و قوتابخانە ئاینیە نارەسمیەکان) و هاوشێوەیان گواستنەوەیان بۆ ناکرێت.
  5. دەبێت قوتابى/خوێندکار دانیشتوى هەرێم بێت و بۆئەمەش پشتگیرى پارێزگاى شارەکان و پشتگیرى شوێنى کارونیشتەجێ بوونى باوک یان دایکى وە پسوولەى خۆراکى هەبێت.
سێیەم: گواستنەوەى خوێندنى قوتابیان/خوێندکارانى دەرەوەى ووڵات بۆ زانکۆ ئەهلیەکانى هەرێم:
  1. قوتابى/خوێندکارى ئەگەر شەشەمى ئامادەیی لەناو هەرێم یا لەعێراقى فیدرال تەواو کردبێت و لە یەکێک لە کۆلێژ ئەهلیەکانى  دەرەوەى ووڵات وەرگرابێت ئەوا بەپێى کۆنمرەى وەرگرتن لە هەرێمدا لەساڵى، دەرچونیدا لە زانکۆ ئەهلیەکان دادەنرێت.
  2.  قوتابى/خوێندکارى قۆناغەکانى تر ئەگەر شەشەمى ئامادەیی لە ناو هەرێم یالە عێراقى فیدرال تەواو کردبێت و لە یەکێک لە زانکۆکانى ئەهلیەکانى دەرەوەى ووڵات وەرگیرابێت و لە زانکۆیە بروا پێکراوەکان بن و لە لیستى یۆنسکۆ و بیلۆگرافیاى یەکێتى زانکۆکانى جیهان تۆمار کرابن، لەبەشى خۆى دادەنرێتەوە لە زانکۆ ئەهلیەکانى هەرێم ئەگەر کۆنمرەکەى لەو بەشە لە ساڵى دەرچوونیدا وەرگیرابێَت ومەقاسەى وانەکانى بۆ دەکرێت.
  3.  ئەگەر قوتابى/خوێندکار لە قوتابخانەیەکى بڕواپێکراو شەشەمى ئامادەیی لەدەرەوەى ووڵات تەواو کردبێت و لەهیچ کۆلێژێک پەیمانگایەک وەرنەگیرابێت، یالە قۆناغى یەکەمدا بێت ئەوا:-
  • بڕوانامەکەى یەکسان دەکرێت لەوەزارەتى پەروەردە.
  • لەلایەن لێژنەیەکى پسپۆر لەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى هەڵسەنگاندنى بابەتەکەى، بەپێى کۆنمرەکەى لە زانکۆ ئەهلیەکان شوێنى بۆ دیارى دەکرێت، ڕەچاوکردنى کۆنمرەکەى لارى نەبوونى  زانکۆ ئەهلیەکە.
      4.بۆ هەموو بڕگەکانى گواستنەوە لەناوەوە و دەرەوەى عێراق و هەرێم پێویستە ڕەچاوى رێنماییەکانى (المقاصة    والتحمیل) بکرێت کە لە زانکۆ و دەستەکانى هەرێمى کوردستان پەیرەو دەکرێت.
      5زپێویستە بڕوانامە و دەکومینتەکانى دەرەوەى وولات لە بالوێزخانەى عێراق و وەزارەتى دەرەوەى عێراق پەسند کرابێت
ح- ڕێنمایی داراییەکان:
  1. لێخۆشبوونى پارەى خوێندن یان کەم کردنەوەى دەبێ بە ئاگاداری وەزارەت بێت، جگە لە کەس و کارى شەهیدان کە پێشتر رێژە و ژمارەیان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى و وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفال کراوەکان دەست نیشان دەکرێت و بە نوسراوى تایبەت و بە واژووى بەرێز وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفال کراوەکان پشتگیرى کرابێت، هەروەها زانکۆ دەتوانێ بۆ هاندانى قوتابیان/خوێندکاران و بەرجەستە کردنى پێشبرکێ ساڵانە لەکرێى خوێندنى یەکەمەکان یان بەشێکى ئەم کرێیە خۆشبێت.
  2. ساڵانە پێداچونەوەى نرخەکانى خوێندن بە میکانیزمیکى روون بکرێت بەڕەچاوکردنی هەڵکشانی داکشانی هەڵاوسان (التضخم) نرخی دراو کە تیادا دادپەروەرى و قازانجى زانکۆ ڕەچاو بکرێت، بەکەمکردنەوە یاخود زیادکردنی، لەکاتی زیادکردنیدا نابێت لە 10% تێپەڕبکات.
  3. وەرگرتنى پارەى ساڵانەى کرێى خوێندنى قوتابى/خوێندکار بە گرێبەست دیارى بکرێت 
  4. سزادانى قوتابى/خوێندکار بە پارە بە هۆى دواکەوتنى قستى پارەى خوێندن ڕێگاى پێنەدراوە و زانکۆ دەتوانآ قوتابى/خوێندکارى قەرزدار ئاگادار بکاتەوە بۆ ماوەیەکى دیارى کراو قیستەکە بدات ئەگەر لەو ماوەیە پارەکەى نەدا ئەوە لە خوێندنى بێ بەشى دەکات.
  5. بۆ زانکۆ نیە پارە لە قوتابى/خوێندکارى قوناغى یەکەم وەربگرێت تا فەرمانى وەزارى و زانکۆیی بە وەرگرتنى بۆ دەرنەچێت جگە لەئەمانەت کەدەبێتە بەشێک لەپشکی خوێندن لەکاتی وەرگرتنیدا یا وەک خۆی دەدرێتەوە بەخاوەنەکەى لەکاتی وەرنەگرتنی. 
  6. کردنەوەى خولى بە پارە لە ناو زانکۆ، بێجگە لەپشووى هاوینەو بەهارە ڕێگا پێنەدراوە، جگە لە خوێندنى بەرایی (التمهیدی) و کردنەوەى خولى زمانەوانى، کۆمپیوتەر، بەمەرجێک پێش وەخت لەپڕۆگرامی زانکۆکە پەسەند کرابێت.
  7. نرخى فۆرمى پێشکەش کردنی تۆمارکردنی اختیار بۆ وەرگرتنى قوتابى/خوێندکار نابێ لە (60000) شەست هەزار دینار زیاتر بێت وە بە وەسلى فەرمى ئەو پارەیە وەربگیرێت، دەبێت خالەکان و ناوەرۆکى شێوازى فۆرمى پێشکەش کردن یەک بخرێن لە هەموو زانکۆکاندا، لۆگۆى زانکۆکەى لەسەربێت.
  8. داواکارى بۆ سکاڵا و دواخستنى تاقیکردنەوە دەبێ بێ بەرامبەر بێت.
  9.  پارەى سکاڵاى پێداچونەوە بۆ تاقیکردنەوەکان نابێت لە (5000) پێنچ هەزار دینار تێپەڕێت بۆ هەر وانەیەک.
  10. وەرگرتنى پارە لە قوتابى/خوێندکار بۆ دووبارە کردنەوەى تاقى کردنەوە فەێلى کۆتایی سال رێگە پێنەدراوە.
  11. وەرگرتنى پارە لە قوتابى/خوێندکار بەرامبەر ئاراستەکردنى نوسراو بۆ هەر شوێنێکى ترى دەرەوەى زانکۆ رێگە پێنەدراوە.
  12. وەرگرتنى پارە بەبیانوى پێدانى بڕوانامەى بیانى کە لەهەندێ زانکۆ دەکرێت ڕێگە، پێنەدراوە، تەنها بۆ جارى دووەم بەسەرەوە زانکۆ دەتوانێ پارەیەکى رەمزى وەربگرێت.
  13. کرێى خوێندن بریتى دەبێت لە پێشکەش کردنى سەرجەم پێداویستیەکانى پرۆسەى خوێندن و سەرجەم ئەو خزمەتگوزاریانەى کە لە کاتى پرۆسەکە پێشکەش بە قوتابى/خوێندکار دەکرێت، بۆ ئەوەى پرۆسەکە سەرکەوتوبێت و تیایدا دڵنیایی جۆرى بەرجەستە بکرێت، بۆیە رێگا نادرێت جگە لە پارەى خوێندن و پێداویستیەکانى هیچ پارەیەکی تر لە قوتابى/خوێندکار وەربگیرێ وەکو پارەى ئینتەرنێت و ویب سایت.
  14.  زانکۆ بۆى هەیە بە پێى گرێبەستى واژوو کراو لەنێوان قوتابى/خوێندکار لە کاتى دواخستنى ساڵى خوێندن بە هەر هۆیەک،داواى کرێى ساڵى خوێندنەکە یان بەشێکى بکات.
  15. زانکۆ بۆى هەیە بەپێى گرێبەستى نێوان قوتابى/خوێندکار وادەى دانى کرێى ساڵانى خوێندن دەست نیشان بکات بەیەک جار بیدات یان بە قست.
گ- کارە کارگێریەکان: 
  1. بۆ هەر قوتابى/خوێندکارێک دۆسیەیەک دەکرێتەوە دەبێت سەرجەم بەڵگەنامەکان لە خۆبگرێت، بەتایبەتى بڕوانامە و فەرمانى وەزارى و زانکۆیی و کارگێرى و تێکراى بەڵگەنامەکانى تر.
  2. پێویستە زانکۆ پشکنینى پزیشکى ئەنجام بدات بۆ قوتابی/خوێندکار بەو شیوەیەى کە لە زانکۆ حکومیەکان پەیڕەو دەکرێت.
  3. پێویستە زانکۆکان هەموو دۆسیەکانى پەیوەست بە ئەزموونەکان و رێکارى قوتابیان/خوێندکاران و تۆمارى نەهاتن (غیابات) و سزاکان و ئامادەکردن هەر دۆسیەکى تر لە پرۆسەى خوێندن پێویست بێت.
  4. نابێ قوتابى/خوێندکار دەست بەدەوامى فەرمى بکات تاکو فەرمانى وەزارى وەرگرتنى لەلایەن وەزارەتەوە بۆ دەرنەچێت، هەر دەوامێکى بەدەر لەم شێوەیە بە نایاسایی لە قەڵەم دەدرێت، پێویستە زانکۆ فەرمانى وەزارى وەرگرتنى قوتابى/خوێندکار لە تابلۆى ئاگادارى هەڵبواسێ بۆ دڵنیابوون و ئاگاداربوونەوە لە دەرچوونى ناوەکەى. 
  5.  لەسەر زانکۆکان پێویستە جێگرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و قوتابیان وخوێندکاران دابنێن بۆجێبەجێ کردنى کارە زانستیەکان و ئەرکە پەیوەندارەکان بەکاروبارى قوتابیان / خوێندکاران وە هەماهەنگى کردن لەگەلڕ وەزارەت لە پرۆسەى وەرگرتن و تۆماردا، بەشێوەیەک کە لە کاتى ئامادە نەبونى سەرۆکى زانکۆ دەسەڵاتى پێویستیان هەبێت، سەرەراى دەست نیشانکردنى  بەرێوەبەرى تۆمارى گشتى و ئامار بۆ ئەرکەکانى تۆمارکردن و ئامادەکردنى دۆسیەى قوتابى/خوێندکار و ئامار کردنیان.
  6.  هەر زانکۆیەک پێویستە نوێنەرێکى تایبەت دەست نیشان بکات بۆ گەیاندنى پۆست و نامەکانى (برید)ى زانکۆکە بۆ وەزارەت.
  7.  سەرجەم رێنماییەکان پێویستە لە تابلۆى ئاگاداریەکان هەڵبواسرێت، بە درێژایی ساڵى خوێندن، لەسەرەتاى ساڵەوە قوتابیان/خوێندکارانى لێ ئاگادار بکرێتەوە. 
  8.  رێکارە کارگێریەکانى وەرگرتن  بەزنجیرە بەم شێوەیەى خوارەوە  دەست پێدەکات وە ناکرێت ئەم زنجیرە رێکارى یە بپچێنرێت یان سەر پێچى لێ بکرێت:
     ڕ‌.پەسند کردنى پلانى وەرگرتن لەلایەن وەزارەت.
     ب‌.پالاوتنى داواکاران بەپێ ى  پلانى وەرگرتن.
     ج‌.دەرچوونى فەرمانى وەزارى بە وەرگرتن قوتابیان/خوێندکاران.
     د‌.دەرچوونى فەرمانى زانکۆیی بە وەرگرتنى قوتابیان/خوێندکاران.
     ه‌.ئەنجامدانى گرآ بەست لە نێوان زانکۆ و قوتابى/خوێندکار.
     و‌.دانى کرێی خوێندن.
     گ‌.دەستپێکردنى دەوامى فەرمى قوتابى/خوێندکار.
     9.پێویستە زانکۆ مۆرى تایبەتى خۆى هەبێت لە سەر هەموو بەڵگەنامەکانى دەرچوو و گرێبەست لەگەڵ قوتابى/خوێندکار واژوو مۆر کراوبێت.
     10. قوتابى/خوێندکار پاش دەرچوونى فەرمانى وەزارى وەرگرتنى پێویستە لە ماوەى یەک هەفتەدا پەیوەندى بە  زانکۆکەى بکات و گرێبەست مۆر بکات بە پێچەوانەوە دواتر زانکۆ بۆى هەیە لە خوێندن بێ بەشى بکات و دەبآ لیستى ناوە  سرێندراوەکان بۆ وەزارەت بنێردرێت. 
     11.بۆ هەر حاڵەتێکى تر کە لە بڕگەکانى (ڕ- ب- ج- ْد- ه –و- ز-ح-گ) دا نەهاتووە، یا باس نەکراوە، ڕەچاوى مەرج و  ڕێنماییەکانى زانکۆ حکومیەکان دەکرێت، لەگەل رەچاو کردنى تایبەتمەندى خوێندنى ئەهلى.
      12.بۆ تاقى کردنەوەو رێکارى قوتابیان/خوێندکاران پەیڕەوى رێنمایی ژمارە (1) و (2) دەکرێت، کە بە نوسراوى  وەزارەتمان ژمارە 5/22129 لە بەروارى 14/12/2009 گشتاندن کراوە ونێردراوە بۆ سەرجەم زانکۆکان. 
     13. زانکۆ ئەهلیەکان پابەند دەبن بە سەرجەم خاڵەکانى ڕێنماییەکانى پڕۆسەى دڵنیایی جۆرى و زانستخوازى      بەردەوام.
     14.زۆر بە ووردى مەرج و ڕێنماییەکان جێ بەجێ دەکرێت، وبە هیچ شێوەیەک هەڵاوێرکردن و بەزاندنیان بەهەر پاساوێک بێت رێگاى پێ نادرێت.
     15.ئەم رێنماییانە ساڵانە چاویان پێدادەخشێندرێتەوە بەپێ ى بەرەو پێش چونى رەوتى زانستى و متمانەى دڵنیایی  جۆرى لە بوارەکانى کارگێرى دارایی و یاسایی و زانستى،وە بەدروست بوونى متمانە لە نێوان وەزارەت و زانکۆکان کار  دەکرێت بۆ بەخشینى زیاترى دەسەلاتەکان و سەربەخۆ کردنیان بە قۆناغ.
 
-فەرمانی وەزاری ڕێنمایی تایبەت بە زانکۆ ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2011-2012