وەزیرى خوێندنى باڵا و کونسوڵى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان کۆبونەوە

كۆبونەوەی وەزیر لەگەڵ كونسڵی فەرەنسا

لە کۆبونەوەى نێوان د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان، کاراکردنى یاداشتنامەى لێکگەیشتن لە نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە عێراق تاوتوێکرا، کە بەپێى یاداشتەکە حکومەتى فەرەنسا بەهاوکارى وەزارەت، کورسى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و خولى ڕاهێنان بۆ مامۆستا و فەرمانبەران لە دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا دابیندەکات

لەو چوارچێوەیەدا بەمەبەستى فراوانکردنى ئاستى پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا و دانانى بەرنامەو پلان بۆ جێبەجێکردن و کاراکردنى بڕگەو خاڵەکانى نێو یاداشتەکە، کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان بانگهێشتامەیەکى فەرمی ئاراستەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد بۆ سەردانى وڵاتى فەرەنسا و بەرەو پێشبردنى ئاستەکانى جێبەجێکردنى یاداشتى نێوان هەردولا.