ڕاوێژكاری وه‌زير بۆ توێژينه‌وه‌ی زانستی
وه‌سفى كاره‌كانى رِاوێژكارى وه‌زیر بۆ كاروبارى زانستى
رِاوێژكارى وه‌زیر بۆ كاروبارى زانستى به‌ر پرسه له پێشكه‌شكردنى رێنوێنى زانستى تایبه‌ت به گشت ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ده‌بنه هۆى په‌ره‌پێدانى كاره‌كانى وه‌زاره‌ت له لایه‌نى زانستى. ئێستا رِاوێژكارى زانستى ههڵدهستىَ به سه‌رپه‌رشتى كردنى كاره‌كانى سىَ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى سه‌ره‌كى له وه‌زاره‌ت كه ئه‌مانه‌ن:
به‌رێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى و مۆڵه‌ت به‌خشین: سه‌رپه‌رشتى و دانانى سیاسه‌تى دڵنیایى جۆرى و مۆڵه‌ت به‌خشین وه سه‌رپه‌رشتى كردنى رێچكه‌ى چالاَكییه تایبه‌ته‌كانى پرۆژه‌ى دڵنیلیى جۆرى فێركردن و دڵنیا بوون له جێبه‌جێكردنى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رتاسه‌رى له دام و ده‌زگاكانى خوێندنى بالاَ له ده‌ستپێكى ساڵى خوێندنى داهاتوو.
به‌رێوه‌به‌رى ته‌نسیق :سه‌رپه‌رشتیكردنى كاره جۆراو جۆره‌كانى ته‌نسیق بۆ چالاَك كردنى له گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى ئێراقى فیدرِاڵ له رێگاى نووسینگه‌ى نوێنه‌رى هه‌رێم وه راسته‌و خۆ په‌یوه‌ندیكردن به وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى له به‌غداد له‌گه‌ڵ ته‌نسیق كردن له گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان حكومه‌تى هه‌رێم له بوارى جۆراو جۆردا.
به‌رێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیه‌كان : ته‌نسیق له گه‌ڵ رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى هاوكارى له پرۆگرامه جۆر به‌جۆره‌كان بۆ په‌ره‌پێدانى بوارى خوێندنى بالاَ وه دووباره ئاماده‌كارى كادرى كاركه‌ر له بوارى كارگێرى دام و ده‌زگاكانى فێركردن.
رِاوێژكار به‌ژدارى فراوانى كردووه له پرۆگرامى جۆراو جۆر كه ده‌بنه هۆى په‌ره‌پێدانى خوێندنى بالاَو وه به‌ژداره له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان وه‌ك لیژنه‌ى مۆڵه‌تى خوێندن و زه‌مالات وه لیژنه‌ى دانانى ستراتیجیه‌تى نیشتمانى بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندنى بالاَ له ئێراق به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یونسكۆو یونیسێف و بانكى نێوده‌وڵه‌تى.
رِاوێژكار چالاَكى تر‌ى هه‌یه وه‌ك رِاسپاردنى له لایه‌ن به‌رێز جه‌نابى وه‌زیر بۆ بینینى هاوولاَتیان و پێشوازى كردنى شانده‌كان و وه هه‌روه‌ها وه‌ك نوێنه‌رى وه‌زاره‌ت ده‌توانێت بهژداریبكات له كۆنگره‌و وۆرك شۆپه‌كان.



